حەماس پێنج هەزار موشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات؛ تەلئەبیب دەڵێت: "بەرگری لەخۆمان دەکەین"

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەربەیانی ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئیسرائیل راگەیاند و بە موشەک هێرشی کردە سەر وڵاتەکە، ئەمە جگە لەوەی چەندین چەکداری بزوتنەوەکە چوونەتە نێو خاکی وڵاتەکەوە. 

ئەمڕۆ 7ی تشرینی یەکەمی 2023، بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاوی بەناوی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا" راگەیاند و بەپێی وتەی محەممەس زەیف، فەرماندەی سەربازی بزوتنەوەکە پێنج هەزار موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.

هەر دوای هەڵدانی موشەکەکان، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باری لەناکاوی لەناو حکومەت راگەیاند و داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی وڵاتەکە. 

سوپای ئیسرائیل لەبارەی هیرشەکانەوە رایگەیاندووە، دانیشتوانی نزیک کەناری غەززە داوایان لێکراوە کە لە ماڵەکانیان بمێننیەوە و نەیەنە دەرەوە. سوپای وڵاتەکە دەشڵێت، "کۆمەڵێک تیرۆرست" لە غەززەوە هاتوونەتە نێو ئیسرائیلەوە. سوپای ئیسرائیل لەسەر هێرشەکانیش دەڵێت، "بەرگری لە خۆمان دەکەین." 

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن چەکدارانی حەماس دەستیان کردووە بە تەقە کردن لەناو شەقاماەکانی ئیسرائیل و تەقە لە کەسانی پیادە دەکەن لە بەشی باشوری ئیسرائیل. هاوکات میدیاکانی فەلەستین رایانگەیاندووە، کۆمەڵێک ئیسرائیلی دەستگیرکراون و ڤیدیۆیەکیشیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت تانکیکی ئیسرائیل تێکشکێندراوە.

ئەم ووداوەی ئەمڕۆ گەورەترین شەڕە لەنیوان هەردوولا لەساڵی 2021ەوە کاتێک بۆ ماوەی 10 رۆژ جەنگ لەنێوانیان دروستبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار