ئیسرائیل: حەماس هەڵەیەکی گەورەی کرد

12 مانگ لەمەوپێش



وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس شەڕێکی دەستپێکردووە لەگەڵ ئیسرائیل کە تێیدا ئیسرائیل دەیباتەوە، دەشلێت، "حەمساس هەڵەیەکی گەورەی کرد."

جواف گەلانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای مووشەکبارانکردنی حەماس بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەم بەیانییە حەماس هەڵەیەکەی گەورەی کرد و هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد." 

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەشلێت، سوپای ئیسرائیل لەئێستادا لەگەڵ "دوژمن" دەجەنگن و ئیسرائیل "جەنگەکە دەباتەوە."

دوای هێرشەکانی حەماس، ئیسرائیل دەستیکرد بە موشەکبارانکردنی کەرتی غەززە. 

بەیانی ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆةیکی نوێی دژی ئیسرائیل راگەیاند و پێنج هەزار موشەکی ئاراستەی وڵاتەکە کرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار