ناتانیاهۆ: فەرمانم بە جوڵاندنی هێزی یەدەگ کردووە، حەماس باجێکی قورس دەدات

12 مانگ لەمەوپێش



بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی حەماس بۆ ئیسرائیل پەیماێکی ڤیدیۆی بڵاویکردەوە و دەڵێت، "فەرمانم بە جوڵاندنی هێزی یەدەگ کردووە و دوژمن باجێکی قورس دەدات."

بەیانی ئەمڕۆ شەممە بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئیسرائیل راگەیاند بەناوی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" کە تێیدا پێنج هەزار موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن کە لانی کەم 22 کەس لە هێرشە مووشەکییەکاندا کوژراون. میدیاکانی فەلەستینیش باس لەوە دەکەن تا ئیستا حەماس 35 ئیسرائیلی بەدیل گرتووە دوای ئەوەی چەکدارانی بزوتنەوەکە چوونەتە نێو ئیسرائیل.

لەدوای هیرشەکە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەکەی کۆبووەوە و دوای کۆبونەوەکەش پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە. 

لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا ناتانیاهۆ دەڵێت، "هاوڵاتیانی ئیسرائیل، ئێمە لە جەنگداین ئەمە نە ئۆپەراسیۆنە و نە ئاڵۆزبوونی گرژییەکانە، بەڵکو جەنگە. فەرمانم بە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە تیرۆرستەکان لە شارەکان وەدەرنێن و ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێت." 

ناتانیاهۆ دەشڵێت، "فەرمانم کردووە بە جوڵاندنی هێزی یەدەگ و ئەنجامدانی جەنگێکی تۆڵە بە ئاست و هێزێک کە هەرگیز دوژمن نەیدیووە." 

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە کرد کە "دوژمن باجێکی قورس دەدات کە هەرگیز بەخۆیەوە نەدیووە.

 

אנחנו במלחמה. pic.twitter.com/XNM3l7fEQH

— Benjamin Netanyahu - בנימין נתניהו (@netanyahu) October 7, 2023
place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار