فریاکەوتنی ئیسرائیل: 22 کەس لە هێرشەکانی سەر ئیسرائیل کوژراون

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ناوەندی تەندروستی فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند لانی کەم 22 کەس لە هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس لە ئیسرائیل کوژراون و زیاتر لە 500 کەسی تریش برینداربوون. 

ناوەندی تەندروستی فریاکەوتنی ئیسرائیل دەڵێت، هێرشە مووشەکییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیسرائیل بووەتە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 545 کەس. 

بزوتنەوەی حەماس بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی لەناوکای بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و تییدا بە راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" پێنج هەزار مووشەکی بۆ وڵاتەکە هەڵدا. 

دواتر ئیسرائیل لە وەڵامدا ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد و مووشەکی ئاراستەی کەرتی غەززە کرد. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆککوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە حەماس "باجێکی قورس دەدات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار