بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین: 198 کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژراون

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین بڵاویانکردەوە کە ژمارەی قوربانییانی هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ کەرتی غەززە بەرزبووەتەوە و تا ئیستا نزیکەی 200 کەس کوژراون. 

کەناڵی بی بی سی بەریتانی لەزاری بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستینەوە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەشتووەتە 198 کەس و نزیکەی هەزار کەسیش برینداربوون. 

بەیانی ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆةیکی دژی ئیسرائیل دەستپێکرد و تێیدا پێنج هەزار موشەکی ئاراستەی وڵاتەکە کرد. بەپێی وتەی فریاکەوتنی ئیسرائیل 40 کەس بەهۆی موشەک و تەقەی راستەوخۆی چەکدارانی حەماسەوە کوژراون. 

دوابەدوای ئەو هێرشە، ئیسرائیل بە تووندی هێرشی کردەسەر کەرتی غەززە و ئۆپەراسیۆنی "شمسێری ئاسنین"ی راگەیاند کە تێیدا هێرشی ئاسمانی کەرتی غەززەی کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار