دوایین ئامارى شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، ژمارەی کوژراو بریندار لە هەردوولا تا دێت بەرزدەبێتەوە.

بەپێى ئەو ئامارەى تەندروستی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە؛ ژمارەى کوژراوانى ئیسرائیل لە هێرشەکەى حەماسدا گەیشتوەتە 300 کەس و ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هەزار و 600 کەس بریندارن و برینى زیاتر لە 300 کەسیان قورسە.

لە بەرامبەردا، تەندروستى غەززە ئامارە قوربانیانى بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: 256 کەس کوژراون و هەزار و 788 کەسیش بریندارن کە لەو ژمارەیەى قوربانیان منداڵیش هەیە.

میدیای ئیسرائیلی باس لەوە دەکات، 750 هاووڵاتیی دیکەی ئیسرائیلی بێسەروشوێنن، هەروەها 50ـی دیکە لە لایەن حەماسەوە بە دیل گیراون. 

حەماسیش رایگەیاند، ژمارەی دیلەکانی ئیسرائیل "زۆر لەوە زیاترە کە بیری لێ دەکەنەوە."

جێگەیباسە لە کاتێکدا کە ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا و کەنەدا، دژی هێرشی حەماس بۆ ئیسرائیل هەڵوێستیان گرتووە، ئێران و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی پشتیوانی خۆیان لەم هێرشە دەربڕی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانى دوێنێ شەممە، باڵى سەربازیی حەماس هێرشى ئاسمانیی و زەمینیی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد، ژمارەیەکى زۆر موشەکى ئاڕاستەى ئیسرائیل کرد و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل وەڵامى بۆ هێرشەکان هەبو، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلیش دەڵێت: ئەمە شەڕە و ئێمەش براوە دەبین.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار