نوێنترین ئاماری ئیسرائیل و فەڵەستین؛ ئیسرائیل 700 و فەڵەستین 413 کوژراو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا دێت قوربانییەکانی جەنگەکە زیاتر دەبن، لە نێوترین ئاماریشدا 700 کەس لە ئیسرائیل کوژراون و 413 کەسیش لە فەڵەستین

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل کوژراوانی ئیسرائیل گەیشتووەتە 700 کەس و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش برینداربوون

هاوکات وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاندووە، 413 فەڵەستینی لەئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون و دوو هەزار و 200 کەسیش برینداربوون.

هێشتا پێکدادان لەنیوان چەکدارانی حەماس و سەربازانی ئیسرائیل بەردەوامە، بەتایبەتی لەناوچەی سیدرۆت کە ئیسرائیل سەربازی زیاتری ناردووە بۆ ناوچەکە تا چەکدارانی حەماس وەدەربنێت

حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاندووە کە 100 کەس تا ئێستا لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە رفێندراون. بزوتنەوەی حەماس دەڵێت ئەوانەی بەدیل گیراون ئاڵۆگۆریان پێدەکەن لەگەڵ ئەو زیندانییە فەڵەستینیانەی کە لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدان.

دوو رۆژە شەڕ لەنێوان هەردوولا بەردەوامە دوای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی لەناوکای زەمینی و ئاسمانی دژی ئیسرائیل ئەنجامدا و زیاتر لە پێنج هەزار موشەکی ئاراستەی وڵاتەکە کرد، جگەلەوەی کە دوو هەزار چەکداری بزوتنەوەکە دزەیان کردە نێو ئیسرائیلەوە

شیکەرەوان و میدیاکانی جیهان ئەمە بە شکستی ئاسایش و هەواڵگری ئیسرائیل ناودەبەن کە یەکەمجارە دوای 50 ساڵ هێزێک بتوانێت دزە بکاتە نێو ئیسرائیلەوە بەبێ ئەوەی دەزگای مۆساد پێی بزانێت و ئامادەکاری بۆ بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار