سەدر داواى خۆپێشاندانى ملیۆنى دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دوشەممە له پهیامێكدا داوای له لایهنگرانی كرد كه ههینی داهاتو خۆپیشاندانی "ملیۆن"ی له ناوەندی بەغدای پایتەخت دژی ئیسرائیل ئهنجامبدهن.
موقتەدا سەدر ئهمڕۆ دوشهممه له پهیامێكدا باسی لهوهكردوه، "تیرۆری نێودەوڵەتی دژی ئازیزانمان و گەلەکەمان لە فەڵەستینی خۆشەویست کۆبوەتەوە، ئەرکی ئێمەیە، موجاهیدەکانی عێراق کە بەرەنگاری داگیرکاری ئەمریکا دەبنەوە و هەمو ئەوانەی دۆزی فەڵەستینیان خۆشدەوێت، بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و یەکگرتو و ملیۆنی لە گۆڕەپانی چاکسازی و ستەملێکراوان كۆببنهوه، بۆ ئەوەی دەنگی جیهاد لە بەغدای پایتەختی خۆشەویستی عێراقەوە بەرزبێتەوە بۆ ههمو جیهان".
موقتەدا سەدر داوا دەکات لەو خۆپێشاندانەدا ئاڵاى ئیسرائیل بسووتێندرێت و ئاڵاى فەلەستین لەپاڵ ئاڵاى عێراق بەرزبکرێتەوە.
ئەمڕۆ (دووشەممە) شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل پێی نایە رۆژی سێیەممەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایگەیاند، 700 کەس کوژراون، هەروەها بەگوێرەى ئامارى وەزارەتى تەندروستیى فەلەستین، 436 کەس لە شارى غەززە گیانیان لەدەستداوە.
موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئەو خۆپێشاندانە ملیۆنییە، دەبێت بە بەشدارى هاووڵاتییانى سەرجەم پارێزگاکان بێت بۆ ئەوەى بۆ گەندەڵکار و ستەمکارانی بسەلمێنین؛ ئێمە بەردەوامین لە پاڵپشتیکردنى چاکسازى و بەرگرى."
پهیوهست به كاتی خۆپیشاندانهكه، سهدر دهڵێت، "کاتی خۆپیشاندانمان هەینی داهاتوە، دوای نوێژی هەینی یەکگرتو، بە رێپێوان لە هەمو پارێزگارەکانەوە، بۆ ئەوەی بۆ گەندەڵکاران و ستەمکاران بسەلمێنین کە ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردن لە چاکسازی و بەرخۆدان و خوداش پارێزەری ئیماندارانه".