وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئێمە دژی مرۆڤی ئاژەڵ لە جەنگداین؛ کارەبا و ئاو لە غەزە دەبڕین

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیری بەرگری ئیسرائیل گەمارۆی تەواوەتی بەسەر غەززەدا راگەیاند و وتی کە "ئێمە دژی مرۆڤی ئاژەڵ دەجەنگین و دەبێت کاردانەوەمان هاوشێوە بێت."

جواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کۆبونەوەی وەزارەتی وڵاتەکە گەمارۆی تەواوتی بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند و وتی، "گەمارۆی تەواوەتی بەسەر غەززدا دەسەپێنین، نە کارەبا، نە خواردن، نە ئاو، نە گازیان نابێت و هەمووی دادەخرێت، ئێمە دژی مرۆڤی ئاژەڵدا دەجەنگین و دەبێت کاردانەوەمان هاوشێوە بێت."

وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتیشی بەرپرسانی وڵاتەکەی دەستدەکەن بە بڕینی کارەبا و رەوانەکردنی خواردن و سووتەمەنی وەک بەشێک لە "گەمارۆی تەواوەتی" بۆ سەر غەززە. 

کەرتی غەززە دوو ملیۆن و 300 هەزار کەس تێیدا دەژی و لەساڵی 2007یشەوە لەژێر گەمارۆی ئیسرائیلدایە. ئاسمان و سنورییە ئاوییەکانی غەززە لەژیر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە ئەمە جگە لەوەی دوو خاڵی سنوری لەتیکرایی سێ خاڵی سنوری بەدەست تەلئەبیبەوەیە.

گەمارۆدانی تەواوەتی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دوای ئەوە دێت کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دروستبوو دوای ئەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنیکی شۆکهێنەری دژی ئیسرائیل ئەنجامدا بەناوی "ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا" کە دواتر بووە هۆی تووڕەیی ئیسرائیل و ماوەی سێ رۆژە بە بەردەوامی بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات. 

تا ئیستا نزیکەی 800 کەس لە ئیسرائیل و 560 کەس یتریش لە فەڵەستین بەهۆی پێکدادانەکانەوە کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار