ئیسرائیل پێشتر لە هێرشەکەی حەماس و "تەقینەوەی دۆخەکە" ئاگادارکراوەتەوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرپرسێکی هەواڵگری میسر رایگەیاند، وڵاتەکەی چەند جارێک ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە لە "رودانی روداوێکی گەورە" بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل ئەو هۆشدارییانەیان فەرامۆش کردووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشە لەناکاوەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرئیل. 

بەرپرسێکی هەواڵگری میسر کە نەیویوستووە ناوی بهێنرێت لەسەر هێرشەکەی حەماس بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی راگەیاندووە، "ئێمە ئاگادارمان کردنەوە کە تەقینەوەی دۆخەکە بەڕێوەیە و بەمزوانە روودەدات و شتێکی گەورە دەبێت، بەڵام ئەوان [ئیسرائیل] ئەو قسانەیان فەرامۆشکرد."

بەرپرسە هەوڵگرییەی میسر دەشڵێت، بەرپرسانی ئیسرائیل تەرکیزیان زیاتر لەسەر کرتی خۆرئاوا بووە و کەرتی غەززەیان فەرامۆش کردووە کە حەماسی تێدایە.

ئەمە لەکاتێکدا کە هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بە "شکستی" هەواڵگری ئیسرائیل ناودەبرێت لە ناوخۆی وڵاتەکە و شیکەرەوانی سەربازی بە "شکستێکی گەورە" ناویدەبەن کە دەزگای هەواڵگری مۆساد پێشبینی هێرشێکی بەرفراوانی لەو جۆرەی نەکردووە کە 50 ساڵە هیچ هێزێک نەیتوانیووە سنوری خاکی ئیسرائیل ببەزێنێت.

شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دروستبوو دوای ئەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنیکی شۆکهێنەری دژی ئیسرائیل ئەنجامدا بەناوی "ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا" کە دواتر بووە هۆی تووڕەیی ئیسرائیل و ماوەی سێ رۆژە بە بەردەوامی بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات. 

تا ئێستا نزیکەی 800 کەس لە ئیسرائیل و 560 کەس یتریش لە فەڵەستین بەهۆی پێکدادانەکانەوە کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار