ئیسرائیل: فەرماندەیەکی باڵامان کوژراوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئەفسەرێکی پلەبەرزیان لە جەنگ لەگەڵ هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باکوری ئیسرائیل کوژراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، عەلیم عەبدوڵڵا فەرماندەی باڵای لیوای 300، رۆژی دووشەممە لە سنوری ئیسرائیل–لوبنان لە جەنگ لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە.

دوا بە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر چەند شار و شارۆچکەیەکی ئیسرائیل، هەر لە یەکەم ساتەکاندا حیزبوڵڵای لوبنان پشتیوانی خۆی بۆ حەماس دەربڕی و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک و تەنانەت کردنەوەی بەرەیەکیتری جەنگ لە دژی ئیسرائیل.

هاوکات رۆژی دووشەممە ئیسرائیل رایگەیاند کە ئەو بەشانەی لە دیواری سنوری غەزە، کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە بۆ بەرگرتن بە دزە کردنی هێزەکانی حەماس، مینڕێژ کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار