سودانی لە ڕوسیایە و ئەمریکا نیگەرانە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتۆته‌ مۆسكۆى پایته‌ختى ڕوسیا و ئەمەریکا بە سەرنجەوە چاوى لە گەشتەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراقە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاندوه‌، ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو حکومەتی عێراق ئاشكرایكردبوو، ڕۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەخت بەجێبهێڵێت‌و بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا سەردانی مۆسکۆ بکات.

نزیکەی 50 کۆمپانیای روسی لە سێکتەری نەوتی عێراقدا کاردەکەن و قەبارەی وەبەرهێنانی ئەو کۆمپانیایانە دەگاتە 14 ملیار دۆلار. ئەوەش پێگەیەکی گرنگی ئابووری بە روسیا لە عێراق بەخشیوە.

میدیا جیهانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە؛ روسیا سێ ئامانجی سەرەکیی ئابوریی هەیە لە پێشوازییکردن لە سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، یەکەمیان ئەوەیە کە دەیەوێت بیکاتە دەرچەیەک بۆ دەستگەیشتنی بە دۆلاری ئەمەریکی، دوەمیان رازیکردنیەتی بە پشتکردنە سیستمی سوێفت و سێیەمیشیان بەکارهێنانی دراوەی نوخۆیی وڵاتەکانە لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا لەبری دۆلار.

چاودێران پێیان وایە ئەگەر سودانی بە وریاییەوە مامەڵە نەکات، سەردانەکەی بۆ روسیا  دەبنە هۆی توڕەکردنی ئەمەریکا و ئەوەش لێکەوتەی  نەرێنی لەسەر ئابوری عێراق دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار