لە ماوەی یەکساڵدا ٦٥٩ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هرانا، بڵاوی کردۆتەوە لە ماوەی یەکساڵدا  لانیکەم ٦٥٩ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون .

بە گوێرەی ئەو داتایانەی ماڵپەڕی هرانا بڵاویکردۆتەوە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە بۆ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لانیکەم ٦٥٩ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە ئەم ژمارەیە لە چاو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی  ٢٤ ٪ زیادی کردووە. 

ئەو ماڵپەڕە دەشڵێت ،جگە لەم ٦٥٩ کەسە کە لە سێدارە دراوون، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە شەقامەکان و لە کاتی خۆپیشاندانەکان بە تەقەی راستەوخۆ کوژراون. هەروەها نزیکەی١٠ هەزار کەس دەستگیرکراون.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین رێژەی لەسێدارەی تێدا جێبەجێ ئەکرێت و سەپاندنی ئە سزایە بە سەر منداڵی  خوار ١٨ ساڵ لە ئێران نیگەرانی زۆری چاودێرانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار