ژمارەی ئاوارەکانی کەرتی غەززە تا دێت بەرزدەبێتەوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 338 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی غەززە لە ئەنجامی بەردەوامیی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن و ئاوارە بوون.

نوسینگەى رێکخستنى کاروبارى مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە؛ ژمارەى ئاوارەبونى هاوڵاتییان لە کەرتى غەززە کە 2.3 ملیۆن هاوڵاتیی تێدا دەژى 75 هەزار کەس زیادیکردوە و بەمەش ژمارەى ئاوارەکان گەیشتوەتە 338 هەزار و 934 کەس.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە نزیکەى 220 هەزار کەس لەو ئاوارانە بە ناچاریی چونەتە ئەو قوتابخانانەى کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و 15 هەزار کەسیش لەو قوتابخانانەن کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەبرێن.

هاوکات بەرپرسانی فەلەستین ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم 2540 باڵەخانە و خانوو بەهۆی بۆردوومانەکانەوە تەواو ڕوخاون.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، ژمارەی ئەوانە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 1200 کەس و زیاتر لە 5600 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئامارەکانی سوپای ئیسرائیلیش ئەوە دەردەخەن کە 1200 کەسیش لە ئیسرائیل کوژراون و 1100 کەسی دیکەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار