ئیسرائیل فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی بۆردوومان کرد

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویكرده‌وه‌، هێرشێکی ئیسرائیلی دو فڕۆکەخانەی سەرەکی دیمەشقی پایتەخت و شاری حەلەبی باکوری سوریای کردە ئامانج.

بەپێی میدیا و سەرچاوەکانی ناوخۆی  سووریا، هەردوو فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب لەکارکەوتوون. لە بەرامبەریشدا بەرگریی ئاسمانیی سووریا وەڵامی هەردوو هێرشەکانی داوەتەوە.

هاوکات تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو هێرشانە بڵاونەکردووەتەوە.

 سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەکان بە مەبەستی پەکخستنی هاوکارییەکانی ئێرانە بۆ سووریا.

وەزارەتی گواستنەوەی سووریا لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە لە هەردوو شوێنەکە، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا زیانەکانی هێرشەکە دیاری دەکەن. 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار