پوتن: گەماردۆدانی غەززە قبوڵکراو نییە و کارێکی دڕندانەیە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، سەبارەت بە گەمارۆدانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە هاتە دەنگ و رایگەیاند کارێکی قبوڵەنەکراوە و وەک گەمارۆدانی شاری لینینگراد وایە لە جەنگی دووەمی جیهانی لەلایەن نازییەکانەوە، دەشڵێت، وەڵامی ئیسرائیل "دڕندایە." 

لە میانی سەردانێکیدا بۆ قیرغیزستان ڤلادمیر پوتن لەسەر گەمارۆدانی تەواوەتی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و بڕینی کارەبا، ئاو، سوتەمەنی و خۆراک بۆ کەرتی غەززە وتی، "بە قەبارەیەکی گەورە ئیسرائیل وەڵام دەداتەوە و وەڵامەکەشی بە رێگەشێوازێکی تەواو دڕندانەیە."

سەرۆکی روسیا گەمارۆکەی ئیسرائیلی بە گەمارۆکەی لینینگراد چواند لە جەنگی دووەمی جیهانی کاتێک نازییەکان ویستیان روسیا داگیر بکەن.

زیاتر لە پێنج رۆژە ئیسرائیل گەمارۆی تەواوەتی خستووەتەسەر کەرتی غەززە کە شوێنی دانیشتوانی دوو ملیۆن کەسە. ئیسرائیل دەڵێت کاتێک گەمارۆکە هەڵدەگرن کە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکرێن کە ژمارەیان زیاترە لە 100 کەس. ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل هۆشداریدا بە دانیشتوانی کەرتی غەززە کە ناوچەکانیان بەرەو باشوری شارەکە چۆڵ بکەن کە میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن سوپای وڵاتەکە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی زەمینییە بۆ سەر غەززە. 

پوتن لەسەر گەمارۆکە دەڵێت، "بەرای من ئەوە قبوڵنەکراوە، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لەوێ دەژین، بەشێکی زۆریان پشتگیری حەماس ناکەن، بەڵام دەبێت هەموویان ئازار بچێژێن بە ژن و منداڵیشەوە، بەدڵنیاییەوە بۆ هەموو کەسێک سەختە کە هاورای ئەم شتە بێت."

سەرۆکی روسیا باسی لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیلش کرد و هۆشداری ئەوەیدا کە سەردەکیشێت بۆ ژمارەیەکی زۆر قوربانی کە "بەدڵنیاییەوە قبوڵکراو نابێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار