ئیسرائیل داواى چۆڵكردنى نه‌خۆشخانه‌كان وتەندروستى فەڵەستینیش داواى بەهاناوەچونەوە دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانى فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایان كردووه، ئیسرائیل داواى چۆڵكردنى نه‌خۆشخانه‌كانى غه‌ززه و باكوورى كه‌رتى غه‌ززەی كردووه ووەزیرى تەندروستى فەڵەستینیش، داواى بەهاناوەچون لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و رێکخراوەکان دەکات بۆ پاراستنى نەخۆشخانەکان.
دوێنێ هەینی (13ـى تشرینى یه‌كه‌مى 2023) ئیسرائیل داواى له دانیشتوانى باكوورى كه‌رتى غه‌ززه كرد ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن و بچنه ناوچەکانی باشوورى غەززە کە بە "وادی غەززە" ناسراوە.
هاوکات له هه‌شته‌م رۆژى جەنگی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له كه‌رتى غه‌ززه، كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌لعه‌وده‌ى حكومى له باكوورى غه‌ززه ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ په‌یامێكى فه‌رمیان له سوپاى ئیسرائیله‌وه پێگه‌یشتووه بۆ چۆڵكردنى نه‌خۆشخانه‌كه به‌گشتى بە بریندار و نه‌خۆشه‌كانیشەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ى قودس له شارى غه‌ززه كه سه‌ر به مانگى سوورى فه‌ڵه‌ستینییه ئاماژەی بەوەکردووە، "هێزه‌كانى ئیسرائیل هۆشداریان پێیانداوه نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ستبه‌جێ چۆڵبكه‌ن"
لەم پەیوەندەدا مای سالم ئەلکایلا، وەزیرى تەندروستى فەڵەستین، داواى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەهانایانەوە بچن بۆ پاراستنى نەخۆشخانەکان و کارمەندانى تەندروستى و چارەسەرکردنى بریندارەکان، دەشڵێت: لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا 15 نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە و دوو نەخۆشخانەش بەهۆیەوە کارەکانیان وەستاوە.
هەروەها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین رایگەیاند، هێرشه‌كانى ئیسرائیل وایكردووه نه‌خۆشخانه‌ى دوڕەى منداڵان چۆڵبكرێت، دوای ئه‌وه‌ى به بۆمبى فۆسفۆرى هێرشى كرایه سه‌ر،ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش دووه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوای نه‌خۆشخانه‌ى بەیت حانون.
ئاشکراشى کرد، 28 کارمەندى پزیشکى کوژراون و دەیانى دیکەش برینداربون، هەروەها 23 ئامبوڵانس زیانیان بەرکەوتووە.
لە دوێنێوه دواى په‌یامەکەى سوپای ئیسرائیل، دانیشتوانى كه‌رتى غه‌ززه بە لێشاو ناوچەکانیان چۆڵ کرد، بەڵام شایه‌دحاڵه‌كان بە میدیاکانیان راگەیاندووە، ئه‌مڕۆ شەممە چۆڵکردنی ناوچەکانی غەززە كه‌متر بووەته‌وه.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌و هۆشداریه‌ى سوپای ئیسرائیلیان ره‌تكرده‌وه و جەختیان کردووەتەوە، چۆڵکردنی ماڵەکانیان لەلایەن زیاتر له یەک ملیۆن كه‌سەوە له ماوه‌ى 24 كاتژمێر مه‌حاڵه. هەروەها هه‌ر یه‌كە لە قاهیره، ریاز و عه‌ممان ئه‌و هۆشداریه‌ى ئیسرائیل به هه‌نگاوێكى مه‌ترسیدار ده‌زانن.
لەبارەى نوێترین ئامارى قوربانیانى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە، وەزارەتى تەندروستى فەڵەستین ئاماژەى بەوەکردووە کە ژمارەى کوژراوان گەیشتووە بە دو هەزار و 215 کەس و هەشت هەزار و 714 کەسیشش برینداربون.
.