ئەمریکا دووەم کەشتی جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دووەم کەشتی فرۆکەهەڵگری جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات وەک بەشێک لە پشتگیرییەکانی وڵاتەکە بۆ ئیسرائیل.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا واشنتن کەشتیگەلێکی جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست کرد، بڕیارە کەشتی فڕۆکە هەڵگری دوایت د.ئایزنهاوەر رەوانەی هەمان ناوچە بکات وەک گەیاندنی پەیامێک بۆ پشتگیرکردنی لە ئیسرائیل.
لەوبارەیەوە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە هەوڵەکانمان بۆ رێگرتن لە کاری دوژمنکارانە دژی ئیسرائیل یان هەر هەوڵێک بۆ فراوانکردنی ئەم جەنگەی ئێستا هەیە."
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، کەشتی فرۆکە هەڵگری ئایزنهاوەر موشەکی کروز و ئاراستەکراوی هەڵگرتووە و توانی هەلگرتنی 60 فڕۆکەی جەنگی هەیە و رۆژی هەیینی لە ویلایەتی ڤێرجینیاوە بەڕێکەوتووە. کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری جێڕاڵد ئار فۆرد کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراستە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 75 فڕۆکەی جەنگی هەیە.