وەزیری دەرەوەی ئێران: ئیسرائیل بچێتە غەززەوە حەماس ئیسرائیل دەکاتە گۆڕستان

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات کە ئەگەر بچنە نێو غەززەوە، ئەوا حەماس ئیسرائیل دەکاتە "گۆڕستان"، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلش دەڵێت، "حەماس ریشەکێش دەکەین."

سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ چوونە نێو غەززە ئامادە دەکات و چەندین چەکی نزیک کردووەتەوە لە سنور تا بتوانیت ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ئەنجام بدات. بۆ یەکەمجار کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل کە بە کابینەی جەنگ ناسراوە و دوای هیرشەکەی حەماس پێکهێرا، کۆبووەوە و لە کۆبونەوەکەدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەموو گەلی ئیسرائیل لەگەڵیانە و بەرەو "ریشەکێشکردنی حەماس" دەڕۆن.

هاوکات ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند کە ئەگەر سوپای ئیسرائیل بچێتە نیو غەززەوە ئەوا، "سەرکردەکانی بەرگری ئیسرائیل دەکەنەوە گۆڕستان بۆ سەربازانی داگیرکەر."

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی کە ئەگەر "جەنگ فراوان ببێت، ئەمریکاش زیانی گەورە دەکات."

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە کە ئامانجی ئیسرائیل لەو ئۆپەراسیۆنەدا لەناوبردن و ریشەکێشکردنی سەرکردە باڵاکانی حەماس و نەهێشتنی گروپەکەیە لە غەززە. 

تا ئێستا بەهۆی شەڕی هەردوولاوە 1300 ئیسرائیل و دوو هەزار و 329 فەڵەستینی کوژراون کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە.

ئێران پشتگیری لە بزوتنەوەی حەماس دەکات و گومان هەیە کە لە هێرشەکەدا پشتگیری کردبێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن هێشتا هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر تێوەگلانی تاران نەدۆزیووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار