ئاگربەستێکی کاتی لە غەززە راگەیەندرا

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئاگربەستێکی سێ قۆڵی بۆ ماوەیەکی کاتی لە باشوری غەززە راگەیاندرا لەنێوان میسر و ئەمریکا و ئیسرائیل تا فەڵەستینییەکان بتوانن بە ئاسانی تێپەڕن. 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئاگربەستەکە لەکاتژمێر 9ی بەرەبەیانەوە بەکاتی کوردستان دەستی پێکردووە و تا کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و سنوری رەفحیش لە نێوان غەززە و میسر دەکرێتەوە کە دەکەوێتە باشوری شارەکە. 

بەڵام بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە نییە کە ئاگربەستێکی مرۆیی ئەنجام درابێت و هیچ زانیارییەکیشیان نییە پشتڕاستی بکاتەوە کە میسر بەنیازی ئەوە بێت سنوری رەفح بکاتەوە. 

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لەماوەی تەنها هەفتەیەکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل یەک ملیۆن کەس لە غەززە ئاوارە بوون کە جێی دانیشتوانی دوو ملیۆن و 200 هەزار کەسە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار