یونسێف: ٧٠٠ مناڵ لە بۆردومانەکانی غەززە گیانیانلەدەستداوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل و فەڵەستین لە بەرزبونەوەدایە و  بەپێی ئامارێكی رێكخراوی یونسیفیش، زیاتر لە 700 منداڵ لە كەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە گیانیان لە دەستداوە.

 رێکخراوی یونسیف لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رەوشی مرۆی کەرتی غەززە زۆر خراپەو بەرەو خراپتریش دەروات بە تایبەتیش بۆ منداڵان، تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ منداڵ بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیانلە دەستداوە دوو ھەزار ٥٠٠ تریش برینداربوون.

ئەو ڕێکخراوە داواشدەکات  بە زووترین کات رێرەوی مرۆیی لەدەروازەی رەفەح بکرێتەوە ئەوەی بتوانن بە زووترین کات یارمەتی ئەو منداڵانە بدەن کە لەو شارە گیریایانخواردووە.

لە 7ى تشرینى یەکەم بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ی دژ بە ئیسرائیل راگەیاند و هێرشیکردە ناوچەکانى پشتێنەى غەززە کە لەژێر دەسەڵاتى ئیسرائیلدایە، لە ساتی دەستپێکردنی هێرشەکەی حەماسەوە تا ئێستە شەڕو پێکدادان بەردەوامەو تا دێت ژمارەی قوربانیانی هەردوو لا بەرزدەبنەوە .

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەززە و كەناری رۆژئاوا، دوو هەزار و 873 كەس كوژراون و زۆرینەیان ژن و منداڵن، هەروەها نزیكەی 12 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوێكی سوپای ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەكانی بزووتنەوەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی كوژراون و 258 یان سەربازن و چوار هەزار و 229 كەسی دیكەش بریندارن و هەروەها، 250 كەسیش بەدیلگیراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار