كاردانەوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەکەی غەززە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ئیسرائیل نەخۆشخانەی مه‌عمه‌دانی لە ناوەندی غەززە بۆردوومانکرد و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کە نەخۆشخانەکان وەک پەناگەیەک بەکاردەهێنن بۆ دورکەوتنەوە لە هێرش و بۆردوومانە بەردەوامەکان بوونە قوربانی.

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 500 كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تا ئێستا له‌ژێر داروپه‌ردوودان و رزگار نه‌كراون .

ئەم هێرشە بووە هۆی کاردانەوەی وڵآتە عەرەبییەکان بە تایبەتی و جیهانیش هاوکات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی  ئیدانەی هێرشەکە دەکەن.

كاردانەوەكان:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا: پێویستە ئەم كارە دڕندانە بێ پێشینەیە لە غەززە رابگیردرێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی تاوانەكانی ئیسرائیل بەرامبەر سڤیلەكان هەڵبگرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن : ئه‌وه‌ی له‌ غه‌ززه‌ روو ده‌دات به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتییان، تاوانی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه‌ و ئیسرائیل لێی به‌رپرسیاره‌. هه‌روه‌ها به‌ پێویستی زانیوه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی. هاوكات داوای كردووه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ گه‌یاندنی پێداویستییه‌ مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌. 
سەرۆك وەزیرانی فەلەستین: هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی تاوانێكی مەترسیدارە.

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا: هێرشكردنەسەر هەر نەخۆشخانەیەك كارێكی قەدەغەكراوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هێرشه‌كه‌ به‌ تۆڵه‌سندنه‌وه‌ له‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوده‌بات و به‌ پێویستی ده‌زانێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی جددی بنێت بۆ راگرتنی یاساشكێنییه‌كانی ئیسرائیل دژ به‌ هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی.


تەندروستی جیهانی: سەركۆنەی هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی دەكەین

رۆیتەرز: مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین ئوردنی بەجێهێشت و گەڕایەوە رامەڵا كە بڕیاربوو لەكۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەگەڵ جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا بەشداریبكات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات‌ به‌رپرسیاره‌تی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ مرۆییه‌ بكه‌ن و به‌رپرسانی دادگایی بكه‌ن. ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی روویداوه‌ تاوانه‌ و كارێكی دڕندانه‌یه‌ و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ كاتی جه‌نگدا پابه‌ندی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت.

كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ ده‌كات و داوا له‌ وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ رێگه‌ له‌و كاره‌ساتانه‌ بگرن.

یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ به‌یانێكدا ده‌ڵێت، هێرشكردنه‌ سه‌ر ژێرخانه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی غه‌ززه‌، بابه‌تێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار