ھێرشی درۆنی کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەد
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسانی ئه‌مەریكا به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرشێكیان تێكشكاندووه كه ویستوویانه هێزه‌كانیان له عێراق بكه‌نه ئامانج و هێرشه‌كه له‌رێگه‌ی دوو درۆنه‌وه بووه و پێش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریکییەوە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەدی عێراق کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە و دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق.
ڕۆیتەرز دەڵێت، ئەو بەرپرسانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت ڕەتیان کردەوە بڵێن گومانیان لە کێ هەیە هێرشەکەی ئەنجام دابێت، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە واشنتن لە ئاستی هۆشیاریدایە سەبارەت بە چالاکییەکانی گروپەکانی سەر بە ئێران لە کاتێکدا گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیادیان کردووە سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس.
هاوکات له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، گرووپە چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكایان ده‌كرد له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له شه‌ڕی ئیسرائیل‌دا.
ئەم هێرشە درۆنییە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لەدوای ئەوە دێت، کە شەوی رابردوو لە هێرشێکی مووشەکیدا نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە بۆردومانکرا کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس.