بایدن: هێرشی نەخۆشخانەکەی غەززە ئیسرائیل ئەنجامی نەداوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە رایگەیاند وادەردەکەوێت کە هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە نەکراوە و لەلایەن لایەنی ترەوە کراوە.

شەوی رابردوو هێرشێکی گەورە کرایەسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە کە تێیدا 500 هاوڵاتی مەدەنی کوژران و سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجام نەداوە، بەڵام حەماس و بەرپرسانی فەڵەستین دەڵین ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجامداوە، دواتریش نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەڵگەیان لایە کە هێرشەکە ئیسرائیل ئەنجامیداوە.

لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهپۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جۆ بایدن رایگەیاند، "زۆر غەمبار و تووڕەم سەبارەت بە رووداوەکە، بە پشت بەستن بەوەی کە بینیومە وا دەردەکەوێت [هێرشەکە] لەلایەن تیمی ترەوە ئەنجامدرابێت نەک ئێوە، بەڵام خەلکی زۆر هەیە کە هێشتا دڵنیا نین، بۆیە دەبێت بەسەر چەندین شتدا زاڵ ببین."

هاوکات، بنیامین ناتانیاهۆ سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ پشتگیریکردنی تەواوی واشنتن لە ئیسرائیل و رایگەیاند، پێویستە حەماس لەناوببرێت وەک داعش و نازییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار