بایدن: هێرشەکەی سەر ئیسرائیل وەک 15 یازدەی سێپتەمبەرە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی تەنها تەماشەکەری جەنگ نابێت و هاوشانی ئیسرائیل دەبێت، دەشڵێت، هێرشەکەی سەر ئیسرائیل "وەک 15 یازدەی سێپتەمبەرە" بۆ وڵاتەکە.

لە وتارێکدا سەرۆکی ئەمریکا لەسەر جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل قسەی کرد و رایگەیاند، "ئیسرائیل ئێوە بەتەنها نین، ئێمە هاوشانتان دەبین لەم رۆژە تاریکانەدا، ئێمە تەنها تەماشاکەر نابین و هاوشانی ئیسرائیل دەبین ئەمڕۆ و سبەی و بۆ هەمیشە."

لەدوای هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە 7ی ئەم مانگە، واشنتن بەتەواوی پشتگیری خۆی بۆ تەلئەبیب دەربڕیووە و تا ئێستاش وەک پیشاندانی هاوکاری دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری جەنگی ناردووە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست کە هەڵگری زیاتر لە 120 فڕۆکەی جەنگین.

لەماوەی جەنگی 12 رۆژەی نێوان حەماس و ئیسرائیل تا ئیستا سێ هەزار و 300 فەڵەستینی و 1300 ئیسرائیلی کوژراون. تەنها لە هێرشێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە کە دوێنێ سێشەممە ئەنجامدرا 500 هاوڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا. فەڵەستین و حەماس،  ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە هێرشەکە و ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەوان هێرشەکەیان نەکردووە. 

لەسەر ئەو هێرشە بایدن دەڵێت، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە هێرشەکە لەلایەن گروپێکی "تیرۆرستییە"وە ئەنجامدراوە و ئیسرائیل هێرشەکەی نەکردووە.

لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی حەماس لە 7ی ئەم مانگە، سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئەو هێرشەی سەر ئیسرائیل وەک هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەر وەسفکراوە بەڵام بۆ دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئیسرائیل وەک 15 یازدەی سێپتەمبەرە و خەڵکی ئیسرائیلی تووشی "شۆک و ئازار و تووڕەیی کردووە، ئێمەش وەک ئەمریکی لەوە تیدەگەین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار