لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر پرۆژەیاسایەکدا کە داوای راگرتنی شەڕی دەکرد

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە نەتەوە ئەکگرتووەکان ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر پرۆژەیاسایەکدا بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە بە شێوەیەکی کاتی تا بتوانرێت هاوکاری مرۆیی بگەیەنرێت بە فەڵەستین و دەڵێت پرۆژەیاساکە جەختی لە مافی ئیسرائیل نەکردووەتەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی. 

رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوویەوە و تاووتوێی پرۆژەیاسایەکی بەرازیل کرا کە تێیدا "ئیدانەی" هێرشەکەی رۆژی ٧ی ئەم مانگەی حەماسی دەکرد بۆ سەر ئیسرائیل و داوای راگرتنی شەڕی کرد بەشێوەیەکی کاتی تا بتوانرێت هاوکاری مرۆیی بگەیەنرێت بە غەززە. 

لەنێو 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە 12 ئەندام دەنگیان بە بەڵێ دا و روسیا و بەریتانیاش دەنگیان بە پرۆژەیاساکە نەدا، تەنها ئەمریکا نارازی بوو و ڤیتۆی لەسەر پرۆژەیاساکەدا. لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج وڵات مافی ڤیتۆیان هەیە و بەتەنها دەتوانن پرۆژەیاساکان هەڵبوەشێننەوە کە ئەوانیش روسیا، بەریتانیا، چین، ئەمریکا، هەروەها فەرەنسان. 

تۆماس لیندا گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە نوسراوی پرۆژەیاساکە ئاماژەی بە مافی ئیسرائیل نەکردووە کە بەرگری لەخۆی بکات.

تا ئێستا بەهۆی شەڕ و گرژییەکانەوە 1400 ئیسرائیلی و زیاتر لە سێ هەزار فەڵەستینی کە هەزاریان منداڵن کوژراون. ئیسرائیل ئاو و کارەبا و خۆراکی بەتەواوی لە دوو ملیۆن دانیشتوانی غەززە بڕیووە و ناهێڵیت هاوکاری مرۆیی بگاتە کەرتی غەززە، ئەمە جگە لە بۆردومانە بەردەوامەکانی بۆ سەر شارەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار