لە عێراق هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
.ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەدرۆن و مووشەك هێرشی سەر بنكەی عەین ئەسەد كراوە لەخۆرئاوای عێراق هاوكات سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لە یەمەنەوە بە مووشەك هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی جەنگی ئەمریكا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كراون، تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، ده‌ستبه‌جێ له‌دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، هێزێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌یی جه‌زیره و بادیه و لیوای 29ی فیرقه‌ی حه‌وت به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌روازه‌كانی چونه ژوره‌وه‌ی ناحیه‌ی به‌غدادیه‌یان داخستوه و هه‌ڵمه‌تی پشكنینیان ده‌ستپێكرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، توانیویشیانه سه‌كۆی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كان بدۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ دو موشه‌ك كه به‌نیازبون ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی بكه‌ن".
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا و هەرێمی کوردستان روبەڕوی هێرش دەبنەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە گروپێک بەناوی به‌رخۆدانی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌فی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سوریای ڕاگه‌یاند، كە دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان خراوەتەخوارەوە بەبێ ئەوەی ئامانجەكەی بپێكێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ورده‌كارییه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ریر له عێراق راگه‌یاند و باسی له‌وه‌شكرد، "هێزه‌كانمان وه‌ڵامی دو درۆنیان داوه‌ته‌وه له ڕۆژئاوای عێراق و یه‌كێكیان له‌ناوبردوه، هه‌روه‌ها زیانی گیانی كه‌م له‌نێو هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا هه‌بوه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سێه‌میشیان له‌هه‌رێمی كوردستان خستۆته‌خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی هه‌بێت".