ئیسرائیل هێرشیكرده‌ سه‌ر کڵێسایەک لە غەززە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی غەززە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هێرش کراوەتە سەر کەنیسەی پۆرفۆرییەسی ئۆرسۆدۆکسەکان لە شاری غەززە و بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک شەهید و برینداربوون".

بەرپرسانی غەززە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکە کوژراو و برینداربوون ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 500 ئاوارە لە کەنیسەکەدا نیشتەجێ کرابوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ده‌یان له‌و کەسانەی لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە و برینداربون هێشتا لە ژێر داروپەردوی ڕوخاودان و تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیش هەوڵی دۆزینەوەیان دەدەن.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و هەڵدانی موشەک لە غەززەوە، ژمارەی کوژراوان بەردەوامە لە بەرزبونەوە.رۆژی چوارشەممە، 18-10-2023، تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوان لە شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیلدا گەیشتووەتە چوار هەزار کەس و زیاتر لە 12 هەزار کەسیش برینداربوون.

هاوکات، بەرپرسانی ئیسرائیلیش بڵاویانکردەوە، بەهۆی تۆپباران و مووشەکەکانی حەماسەوە تاوەکو ئێستا هەزار و 403 کەس کوژراون و نزیکەی سێ هەزار و 800 کەسیش بریندارن.

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دوای ئەوە دەستیانپێکرد کە بەیانیی رۆژی شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند، ئیسرائیلش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری پۆڵاین"ی راگەیاند. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار