شازادەى جێنشینى سعودیە داوای دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە" توندوتیژی لە غەززە باجەکەی لەلایەن خەڵکی بێ تاوانی مەدەنییەوە دەدرێت"، داوای دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازادەی جێنشینی سعوودیه له‌میانی وتارێكی له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتى: داوا ده‌كه‌ین ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی به‌گوێره‌ی سنووری ساڵی 1967 دابمه‌زرێت.
جەختیشی کردەوە، "ئێمە بەهەمو شێوەیەک و بە هەر بیانویەک بە ئامانجگرتنی هاوواتیانی مەدەنی ڕەتدەکەینەوە، ئه‌وه تاوانێکی قێزەون و هێرشێکی دڕندانەیه".
محەمەد بن سەلمان جەختی لە "پێویستی ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی غه‌ززه كرده‌وه، کە کار لە ژیانی ڕۆژانەیان دەکات"، ئاماژەی بەوەدا "پێویستی راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و رەخساندنی هەلومەرجێک بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی گرنگه به‌جۆرێك کە گەرەنتی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی بکات بەپێی سنورەکانی ساڵی 1967".
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دوای ئەوە دەستیانپێکرد کە بەیانیی رۆژی شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند، ئیسرائیلش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری پۆڵاین"ی راگەیاند.
ئه‌مڕۆ له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به به‌شداری 10 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.