نەتەوە یەکگرتووەکان: 17 کەس لە تیمەکانمان لە جەنگدا کوژراون

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رێکخراوی یارمەتیبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین رایگەیاند، لەکاتی سەرهەڵدانی جەنگەوە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل 17 کەس لە تیمەکانیان کوژراوە و 500 هەزار کەسیش هانایان بۆ هێناون.

رۆژی شەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی 2023 رێکخراوەکە رایگەیاند 17 کەس لە تیمەکانیان لە دوو هەفتەی یەکەمی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، لە کەرتی غەزە کوژراون، بەڵام رەنگە ژمارەی کوژراوەکان لەمە زیاتریش بێت.

فیلیپ لازارینی، بەڕێوەبەری دامەزراوە خێرخوازییەکە رایگەیاند، 35 باڵەخانە، لە بینا و شوێنەکانی ئەم رێکخراوەیە بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە زیانیان بەرکەوتووەو لە بەشێک لە زیانبەرکەوتنەکاندا، بیناکان بە ئەنقەست و راستەوخۆ کراونەتە ئامانج.

بە وتەی لازارینی تا ئێستا 500 هەزار کەس پەنایان هێناوەتە بیناکانی ئەم دامەزراوەیە لە کەرتی غەززە و  جێیان بۆ کراوەتەوە.

ئیسرائیل لە رابردوودا ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانی کارمەندی رێکخراوەکەی لە کەرتی رۆئاوای بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە چەکدارەکانی فەلەستین و کارکردن بۆ ئەو رێکخراوانە دەستگیرکرد و  لێپرسینەوەی لەگەڵ کردبوون.

تا ئێستا سوپای ئیسرائیل بەرامبەر بەم راگەیاندنەی رۆژی شەممەی فیلیپ لازارینی، بێدەنگی هەڵبژاردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار