سودانی: ئەوەی لە غەززە روودەدات قابیلی قبوڵ نییە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لوتکەی قاهیرە رایگەیاند، ئەوەی روودەدات لە غەززە قبوڵکراو نییە و عێراق بەتوندی ئیدانەی چۆڵکردنی غەززە دەکات.

لەمیانی لوتکەی ئاشتی لە قاهیرە کە تایبەت کرابوو بە دۆخی فەڵەستین و جەنگی ئێستای نێوان حەماس و ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی"عێراق زۆر بەتووندی ئیدانەی هەوڵی چۆڵکردنی کەرتی غەززە دەکات و بەهیچ شێوەیەک بوار نییە بە نیشتەجێکردنەوە و دروستکرنی ئۆردوگا، فەڵەستینییەکان هیچ شوێنێکیان نیە جگە لە خاکی خۆیان و ئەوەی روودەدات قابیلی قبوڵ نییە، قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاساکان، لەوانەش یاساکانی جەنگ."

محەممەد شیاع سودانی لە وتارەکەیدا وتیشی، "پرسی فەڵەستین هیچ نەدەگشتە ئەم بارودۆخە کارەساتبارە ئەگەر بریارە نوێدەوڵەتییەکان رێزی لێبگیرایە و فەڵەستین تەنها داوای مافی چارەنوسی خۆی کردووە، هیچ کەسێکیش بۆی نییە سازش یان ئاشتەوایی بکات جگە لە فەڵەستینییەکان، ئەوەی ڕوودەدات تاوانێکی جەنگی تەواوە، کە بە کوشتنی خەڵکی بێ چەک دەستی پێکرد لەگەڵ سەپاندنی گەمارۆیەکی خنکێنەر بەسەر ئەو کەسانەی کە بە زیندویی ماونەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەستی کرد لەگەڵ کردنەوەی دەروازە سنورییەکان و ئازادکرنی  دیلەکان.

لەکۆتایدا سودانی داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی کرد بۆ فەڵەستینییەکان و وتی، "شەڕعیەتی نێودەوڵەتی و گەلانی ئازادیخواز داوا دەکەن بەشێوەیەکی فەرمی دەوڵەتێکی فەڵەستینی دابمەزرێنن کە قودس پایتەختی بێت بەدەر لە گەمارۆ و برسیکردن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار