حەماس: ویستمان دوو بارمتە ئازاد بکەین بەڵام ئیسرائیل رەتیکردەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، هەوڵیانداوە دوو بارمتەی ئیسرئیلی ئازاد بکەین بەڵام ئیسرائیل رەتیکردووتەوە، بەڵام تا ئیستا ئیسرائیل لەسەر ئەو بابەتە قسەی نەکردووە. 

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام نوسیویەتی، "دوێنێ قەتەرمان ئاگادارکردەوە کە نوریت یەتشاق و یۆخفێد لیپشیدز ئازاد دەکەین بەهۆکاری مرۆیی و بەبێ چاوەڕوانی هیچ شتێک لەبەرامبەردا، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل رەتیکردەوە قبوڵیان بکات."

ئەبو عوبەیدە باسی لەو هۆکارە نەکردووە کە بۆچی ئیسرائیل دوو بارمتەکەی رەتکردووەتەوە و تا ئێستاش ئیسرائیل هیچ قسەیەکی نەکردووە و  لەسەر ئەو بابەتە وەڵامی حەماسی نەداوەتەوە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە کە زیاتر لە 210 بارمتە لەژێر دەستی حەماسدایە ئەمەش لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەنجامیدا لە 7ی ئەم مانگە کە تێیدا هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و دواتریش ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی وەڵامی دایەوە کە تا ئێستا لە ئەنجامی ئەو هێرشانە زیاتر لە چوار هەزار فەڵەستینی کوژراون. 

رۆژی هەیینی 20ی تشرینی یەکەمی 2023، حەماس دوو بارمتەی ئەمریکی رزگارکرد کە دایک و کچێک بوون بە ناوەکانی جودس راعنان و ناتالی رەعنانی کچی. ئەو دوو بارمتەیە یەکەمین بارمتە بوون کە لەلایەن حەماسەوە ئازادکران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار