به‌كاتیۆشا هێرشکرایە سەر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دواى دوجار هێرشى درۆنى بۆسه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سنورى پارێزگاى ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ هێرشه‌كان گۆڕان‌و سێ كاتیۆشاى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ڕویان له‌بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كرد.

ئاژانسی هه‌واڵى ڕۆیتەرز ئاشكرایكرد  بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 01:30، بەسێ کاتیۆشا بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومانکرا.

لەبارەی ئەوەی 'هێرشەکە بە چی کراوە؟' سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوت، بە مووشەک هێرشەکە کراوە و دەنگی تەقینەوەیەکیش لەنێو بنکەکەدا بیستراوە. 

تائێستا قەبارەی زیانە گیانی‌و مادییەکانی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاشکرانەکراوەو هیچ گروپێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی هێرشەکە نەگرتۆتە ئەستۆ.

ئەمە جاری چوارەمە لەماوەی دوو هەفتەدا بنکەی عەین ئەسەدی تایبەت بەهێزەکانی ئەمریکا لەپارێزگای ئەنباری هێرشی بکرێتەسەر، کە دوایین هێرش لەڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدرا.

بنكه‌ی سەربازی  عەین ئەسەد گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سەربازییە لەعێراق 64 كیلۆمه‌تر له‌باكوری به‌غداوە دوره‌، له‌ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی دروستیكردوه‌، 39 ژێرزه‌مین‌و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه‌ تێدایه‌، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق‌و  ئێراندا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بوه‌.

هێرشەکان لەکاتێكدان، رۆژی 7ـی مانگ چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر باشووری ئیسرائیل و ئەوەش وایکرد، سوپای ئیسرائیل شەڕ دژی ئەو گرووپە چەکدارە رابگەیێنێت. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار