ئەمریکا هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بۆ" پێشگرتن لە پەرەسەندنی جەنگ لە ئێرانەوە" توانا سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکە زیاد دەکات.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لۆید ئۆستن، رۆژی شەممە ٢١ی تشرینی یەکەم ، لە راگەیاندنێکدا وتی، دوای گفتوگۆیەکی  تێروتەسەل لەگەڵ جۆبایدن، ئەمریکا بڕیاری داوە کە پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس، ئێس دوایت ئایزنهاوەر)  بنێرێتە ناوچەکە.

ئەمە جگەلەوەی کە پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری (یو، ئێس، ئێس جرالد ئار فۆرد) لە ئێستەدا لە دەریای ناوەڕاستی رۆژهەڵات جێگیرە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا هەروەها وتی کە ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی تاد و سیستەمی پاتریۆت لە هەموو ناوچەکە جێگیرئەکات.هەروەها وتی ئەم کارانە بۆ ئەوەیە توانای بەرگری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بباتە سەرەوە.

لە بەشێکیتر لە قسەکانیدا لۆیید ئاوستین باسی لەوەکرد، ئەمریکا ژمارەیەکی زۆرتر هێزی ئامادە کردووە بەوەی لە ناوچەکە جێگیریان بکات. ئەم هێزانە لە کاتی پێویستدا بە زووترین کات دەنێردرێنە ئەو ناوچەیە.

ئاوستین ئەوەشی ڕونکردەوە :" ئێمە خەریکی هەڵسەنگاندنی پێویستییەکانی هێزەکانی خۆمان ئەبین لە ناوچەکە و ئەگەر پێویست بکات، هێزێکی زۆرتر لە ناوچەکە جێگیر ئەکەین".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار