ژمارەی کوژراوانی غەززە پێنج هەزاری تێپەڕاند

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار کەس کە زیاد لە دوو هەزاریان منداڵن. 

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ژمارەی کوژراوانی غەززە بە بۆردومانی ئیسرائیل لەدوای 7ی ئەم مانگەوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 87 کەس و 15 هەزار و 273 کەسیش برینداربوون. 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین دەڵێت لەنێو کوژراوەکاندا دوو هەزار و 55 منداڵ، هەزار و 119 منداڵ، 217 کەسی بەتەمەن بوونیان هەیە.

هێرشەکانی ئیسرائیل لەدوای ئەو هێرشەی حەماس دەستیپێکرد کە لە 7ی ئەم مانگە ئەنجامیدا بۆ سەر ئیسرائیل و تێیدا چەکدارانی حەماس چوونە نێو وڵاتەکە و حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت 1400 کەس کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار