ماکرۆن: پێشنیار دەکەم هاوپەیمانی دژی داعش دژی حەماسیش شەڕ بکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای کرد هاوپەیمانی دژی داعش دژی حەماس شەڕ بکەن و دەشڵێت، "فەرەنسا لەگەڵ ئیسرائیلە."

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2023، ئیمانیۆل ماکرۆن گەشتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل بۆ پیشاندانی "پشتگیری تەواوەتی" فەرەنسا بۆ ئیسرائیل دژی حەماس.

ماکرۆن لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوویەوە و رایگەیاند تیرۆریزم "دوژمنێکی هاوبەشی" ئیسرائیل و فەرەنسایە و ئیسرائیل "بەتەنها نییە."

سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری ئەوەی کرد "هاوپەیمانی دژی داعش دژی حەماسیش شەڕ بکەن"، و باسی لەوەشکرد سەقامگیری تەنها کاتێک دێتە دی ئەگەر ئیسرائیل رێ بە "رێگەشێوازێکی سیاسی بدات لە ململانێی ئیسیرائیل لەگەڵ فەڵەستینییەکان."

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ئەیلولی 2014 بە سەرکردایەتی ئەمریکا دامەزرا و 84 وڵات ئەندامن تێیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار