رۆیتەرز : دووبارە هێرشکرایەوە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمشەو دووموشەك لەناو بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد كەوتووەتە خوارەوە.

ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە لە هێرشێکی دیکەدا دوبارە ئەمشەو دوو موشەک لەناو بنکەی ئاسمانی عەین ئەلئەسەدی عێراق کەوتونەتە خوارەوە و یەکێک لە سەرچاوەکان بەو ئاژانسەی ڕاگەیاندووە موشەکەکان قەبارە گورەبوون ونزیکەی 50 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی بنکەکەوە کەوتونەتە خوارەوە.

ئەو هێرشە لەدوای پەیامەكەی محەمەد شیاع سودانی, فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دێت, كە هێزە ئەمنیەكانی راسپارد, ئەو كەسانە دەستیگربكەن, بنكە سەربازییەكان دەكەنە ئامانج, كە هێزەكانی ئەمریكای میوانداری كردووە.

هاوکات دوای ئەوەشدێت کە هێزەکانی ئەمریکا بڕیاریدا  رێوشوێنی نوێ بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ھێزەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە رێوشوێنەکان بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگریی لەرێگەی درۆن و کامێرای چاودێرییەوە و یەکێکی دیکە  لە رێوشوێنەکان بریتییە لە توندکردنەوەی رێوشوێنەکانی چونە ناو بنکە سەربازییەکان.

لە دوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە رۆژی 7ی مانگی (تشرینی یەکەم/10) گروپە چەکدارییەکانی عێراق چەندین هێرشی ئاسمانیان ئاڕاستەی بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار