نەخۆشخانەکانی غەززە سەرجەم بەشەکانیان بەهۆی نەمانی سوتەمەنییەوە دادەخەن

11 مانگ لەمەوپێش



نەخۆشخانەکانی غەززە ئەمڕۆ هۆشداری داخستنی سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکانیان دەدەن، ئەوەش دوابەدوای ئاگاداریەکی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی نەمانی سوتەمەنی.

 شەوی ڕابردوو هەشت بارهەڵگری فریاگوزاری دیکە کە خۆراک و ئاو و دەرمانیان هەڵگرتبوو، لە میسرەوە چونە ناو غەززە، بەڵام دامەزراوەکانی فریاگوزاری دەڵێن، ڕۆژانە لانیکەم ١٠٠ بارهەڵگر پێویستە.

نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاندووە ئەگەر سوتەمەنی تازەیان پێ نەگات، سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکانیان دادەخەن جگە لە بەشی فریاکەوتنی خێرا، نەتەوەیەکگرتوەکانیش ڕایگەیاند ئەگەر ئەمشەو سوتەمەنی و هاوکاری نوێ نەگات کارەکانیان ڕادەگرن.

هاوکاتیش ئیسرائیل  گەیاندنی سووتەمەنی نوێ بۆ غەززە ڕادەگرێت، بەڵام حەماس تۆمەتبار دەکات بەوەی سەدان هەزار لیتری سووتەمەنی کۆکردۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیندراوەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل زیاتر لە شەش هەزار کەس کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار