ناتانیاهۆ: ئامادەکاری دەکەین بۆ داگیرکردنی غەززە بەڵام ناڵێم کەی ئەنجامی دەدەین

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ داگیرکردنی غەززە بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لەسەر کات و بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە بخاتەڕوو.

ناتانیاهۆ لە نوێترین وتاریدا وتی بڕیاری چوونە نێو غەززە لەلایەن حکومەتەوە دەدرێت و ئەوەی کردوومانە تەنها سەرەتایە. 

"تا ئێستا هەزارەها تیرۆرستمان کوشتووە و ئەمە تەنها سەرەتایە، ئێمە لە ئامادەکاریداین بۆ داگیرکارییەکی زەمینی، روونکردنەوە لەسەر کەی و چۆن نادەم و لەسەر ئەوەش زانیاری نادەم کە چ حساباتێک دەکەن کە رای گشتی لێی ئاگادار نییە"، ناتانیاهۆ وای وت.

سێ هەفتەیە ئیسرائیل بۆردومانی چری کردووەتەسەر کەرتی غەززە لەدوای هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئەم مانگەوە کە بووە هۆی کوژرانی هەزار و 400 ئیسرائیلی. لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلیشدا زیاتر لە شەش هەزار و 500 فەڵەستینی کوژراون.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە تا ئێستا بەرپرسیارییەتی ئەو شکستە ئەمنییەی نەگرتووەتە ئەستۆ کە بووە هۆکاری هێرشەکەی حەماس وتی هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لەوەدا بەرپرسیاریەتیان دەدرێتە پاڵ.

ناتانیاهۆ لەسەر شکستەکەی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئەو ئابڕووچوونە تێروتەسەلی لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و هەمووان دەبێت وەڵام بدەنەوە بەمنیشەوە، بەڵام ئەوە دوای جەنگ روودەدات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار