وەزیری دەرەوەی ئێران: حه‌ماس به‌مه‌رجی ئازادكردنی شه‌ش هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی ئاماده‌یه بارمته‌كان ئازادبكات.
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، تاران پێشوازی له فراوانكردنی مه‌ودای شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا ناكات و هۆشداریشیدا كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت ئێمه ناتوانین ئاگره‌كه ڕابگرین، له‌ئێستاشدا حه‌ماس به‌مه‌رجی ئازادكردنی شه‌ش هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی ئاماده‌یه بارمته‌كان ئازادبكات.
رۆژی حەوتی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لەكەرتی غەزەوە زیاتر لەپێنج هەزار مووشەكی ئاڕاستەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەكە نشینەكان كرد‌و تەلبەندی سنووری نێوان كەرتی غەزەو كۆمەڵگە جولەكەنشینەكانی بڕی و شەڕ دەستی پێ‌کرد و تا ئێستا بەردەوامە و وڵتانی جیهان بوون بە دووبەشەوەو هەریەکەو لایەنگری لایەنێکی جەنگەکە دەکات، لەم پەیوەندەدا ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام پشتگیری ئیسرائیل دەکات و ئامادەی دابینکردنی هێز و کەرەستەی جەنگییە ئەمەش ئێرانی توڕەکردووە و بەردەوام لێدوانی دژ بە یەک بڵاودەکەنەوە.
لەم پەیوەندەدا حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند، ئیسرائیل "وڵاتێکی دەستدرێژیکار و داگیرکارە و گەلی فەلەستین مافی ئەوەی هەیە بەرگریی لەخۆی بکات و وڵاتێک دروستبکات."
وتیشی، "بزووتنەوەی حەماس ئامادەیە لەبەرامبەر ئازادکردنی 6 هەزار گیراوی فەلەستینی، تەواوی بارمتەکان ئازاد بکات."
وەزیری دەرەوەی ئێران لەكۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی ڕونکردەوە، بەشداربوونی راستەوخۆی ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل بۆ هێرشەكانی سەر غەززە پێشێلكردنی پەیماننامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە.
باسی لەوەشكرد هەر ئاساییبوونەوەیەكی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل لەم رەوشەدا شكستخواردووە.
حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جینۆساید له غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، ئه‌مریكا له ئاگره‌كه ڕزگاری نابێت و له‌باره‌ی بارمته‌كانیشه‌وه وتی، "حه‌ماس ئاماده‌یه بۆ ئازادكردنی زیندانیانی مه‌ده‌نی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت جیهان پشتیوانی له ئازادكردنی شه‌ش هه‌زار زیندانی فه‌ڵه‌ستینی بكات، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش فه‌ڵه‌ستینییه‌كان مافی خۆیانه خه‌بات بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، له‌وانه‌ش خه‌باتی چه‌كداری".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت شه‌ڕه‌كه فراوان نه‌كات، ده‌بێت فشار بخاته سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر غه‌ززه ڕابگرێت.