ئێران بۆ زیاتر لە ٥٠ وڵات دەرمان هەناردە دەکات

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراک و دەرمان لە ئیران لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڕایگەیاند " ئێستا ئێران بۆ زیاتر لە ٥٠ وڵاتی دونیا دەرمان ئەنێرێت".

 حەیدەر محەممەدی بەرێوەبەری رێکخراوی خۆراک و دەرمان ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند دەرمانی کوالیتی بەرز بۆ زیاتر لە پەنجا وڵاتی جیهاند هەناردە دەکەین.

لەگەڵ ئاشکراکردنی ژمارەی ئەو وڵاتانەی ئێران هەناردەی دەرمانی لەگەڵ دەکاتحەیدەر محەمەد باسی لە کوالێتی دەرمانەکان کرد و ڕایگەیاند ، کێشەمان نییە لە دروستکردنی دەرمان بە کوالێتی بەرز.

ئەوەشی ڕونکردەوە گەر کێشەیەک هەبێت لە هەندێک نموونەی کەمدایەو پێویستە لێی بکۆڵینەوە.

ئەم قسانەی بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراک و دەرمان لە کاتێکدایە هاوڵاتیانی ئێران  زۆرجار باسی کوالێتی نزمی دەرمانە ئێرانییەکان ئەکەن کە کاریگەری لەسەر  چارەسەرکردنی نەخۆشی نییە ودەڵێن ناچارن بە بڕە پارەیەکی زۆر پەنا بۆ دەرمانی بیانی بەرن.

هاوکات دەربارەی کەمبونەوەی دەرمان لە دەرمانخانە دەوڵەتییەکان ڕایگەیاند :" هۆکاری کەمبوونی دەرمان بە هۆی ئەوەوەیە دەرمانخانە دەوڵەتییەکان قەرزدارن، بەڵام دەرمانخانە ئەهلییەکان وەها کێشەیەکیان نییە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار