ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەززە حەوت هەزار و 320 کەسی تێپەڕاند
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستیی غەززە دوایین ئاماری گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی بۆردوومانەکانی ئسیرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لانیکەم 7326 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی، 27ـی تشرینی یەکەمی 2023، تەندروستیی غەززە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم نەخۆشخانەی شیفای کەرتەکە راگەیاند، سێ هەزار و 38 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن و هەزار و 726 کەسیش ژنن، 414 کەسی بەتەمەنن.
تەندروستیی غەززە دەشڵێت، 18 هەزار و 967 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەر لەم بارەیەوە ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویکردەوە ، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن تا ئێستا هه‌زار كه‌س له ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه و خانوه روخاوه‌كانی غه‌ززه‌دابن كه ناسنامه‌یان نه‌زانراوه.
ئه‌شره‌ف قودره وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند، هه‌ر جۆره گومانێك له لایه‌ن واشنتنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ئامارانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیانی كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌نجامی بۆردومانی به‌رده‌وامی ئیسرائیل ده‌خرێنه‌ڕون ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسلامی سه‌ركۆنه‌ی لێدوانه نامرۆڤانه‌ی جۆو بایدنیان كرد كه تیایدا گومانی خسته سه‌ر ژماره‌ی كوژراوان له كه‌رتی غه‌ززه.
رۆژی حەوتی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لەكەرتی غەزەوە زیاتر لەپێنج هەزار مووشەكی ئاڕاستەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەكە نشینەكان كرد‌و تەلبەندی سنووری نێوان كەرتی غەزەو كۆمەڵگە جولەكەنشینەكانی بڕی و شەڕ دەستی پێ‌کرد و تا ئێستا بەردەوامە