جەنگەکان جیاوازن

یەک ساڵ لەمەوپێش



نەجمەدین فارس حەسەن

لەمێژووی ململانێی چینایەتیدا، کاتێک کۆمەڵگای سەرمایەداری لەسەر ئاسەواری کۆمەڵگای دەرەبەگایەتی بنیات دەنرێ و گیان بەبەریدا دەهێنرێت، دوو چین پێکهاتی ئەم کۆمەڵگایە دیاری دەکات، دوو چینی دژ بەیەک و یەک ئەوی تر دیاری دەکات. سیستەمی سەرمایەداری، لەسروشتی کۆمەڵایەتی ئابووریەکەیدا، دووچینی جیاوازی لەکرێکارو سەرمایەدار پێکدەهێنێت، لەسروشتی ململانێ ئامێزییاندا چەرخی پەیوەندی ئابووری سیاسی کۆمەڵایەتی هەڵدەسوڕێنن. هەر کاتێک کۆمەڵگاکان، ئەم دوو چینەی تیا دەبینرێت، دوو پێکهاتی ئابووری جیاوازی، بەدوو بەرژە وە ندی جیاوازەوە دەبێتە سەرچاوەی دوو جۆر ژیان و گوزەرانی جیاواز. ئەم دوو چینە سروشتی پێکەوە ژیانیان لەکێشمەکێش و لەململانێدان لەگەڵ یەکتریدا. واتا سروشتی پەیوەندییە ئابووریەکەیان ناکۆکی چینایەتی و ئەم ململانێیە دیاری دەکات.

ئەم ناکۆکییە جەنگی رۆژانەی بەردەوامی لەئاستی جیاواز تێدایە، بەئاڕاستەی دوو بەرژە وە ندی جیاواز لەگەڵ یەکتریدا دەجەنگن. ئەم جەنگە چ وەک تاک یان وەک دەستەو گروپ و کۆمەڵ بێت یان لەئاستێکی فراوانی چینەکاندا بێت جەنگێکی هێمنانە نییە. بەڵکو جەنگێکە کە لەسروشتی پەیوەندیەکانی سیستەمی سەرمایەدارییەوە سەر دەردە کات و راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەردەکەوێت، بەشێوەو میکانیزم و تایبەتمەندی تایبەت بەجۆری جیاوازی جەنگەکان لەپێویستی داخوازیەکانی  بەرژەوەندی هەردوو لایەن لەکێشمەکێشی بەردەوامدان.

لەسیستەمی سەرمایەداریدا، جەنگی رەوای رۆژانەی جیاوازی ئابووری کە لەخەباتی ئابووریدا دەبینرێت جیاوازی هەیە لەو جەنگەی کەشەڕی کۆمەڵایەتی و جەنگی رەوای کۆیلەی مۆدێرنە دژ بەچەوسانەوەکانی سیستەمی سەرمایەداری و نادادیەکانی لەدابەشکردنداو لەناوبردنیانە. واتا جەنگی رۆژانەو خەباتی ئابووری لەجۆری یەکەمیاندا لەچوارچێوەی زیادبوونی کرێدایە. دەبێت ئەوەش بزانرێت جەنگ بەمانا شۆڕشگێڕییەکەی نابینرێت، لەخە باتی ئابووریدا. واتا جەنگ لەپێناو چارەسەرکردنی هەنووکەیدایە.

واتا ئە م جەنگەیان جەنگی گۆڕینی دەسەڵات نییە. جەنگی لەناوچوونی چینە کۆمەڵایەتیەکان نییە. جەنگی گۆڕانی سیستەمێکی ئابووری سیاسی کۆمەڵایەتی نییە. جەنگی جێگرتنەوەی دەسەڵاتی چینێک نییە لەبەرامبەر چینێکی تردا.

ئەم جەنگە جۆرێکی ململانێکانە، واتا هیچ کات ناکۆکی و جیاوازی بەرژەوەندیەکان، جەنگێکی هێمنانە بەخۆیەوە نابینێت، هەتا ئەگەر ئەم جەنگەش نەبێتە هۆی گۆڕانی سیستەمەکە. ئەو ناکۆکییە لەسروشتی دروستبوون و سەرهەڵدانی ئەو دوو چینەوە لەهەموو سوچێکی ئە م جیهانەدا لەجیاوازی پێگەی ئابووریەوە سەرهەڵدەدات... بەم بۆچوونە جەنگی فراوان و رەوای پڕۆلیتاریا لەنیزامی سەرمایەداریدا جەنگی لەناوچوونی سیستەمی سەرمایەدارییە.

بێجگە لەجەنگی لەناوچونی کۆیلایەتی کارو سەرمایە، هەموو جەنگەکانی تر ناڕەواو خوێنڕێژو دژی مرۆڤایەتین و هەوڵێکی سیستەمی سەرمایەداریە لەپێناوی مانەوەو قازانجدا.

ئەو کاتانەی پەیوەندی ئابووری کۆمەڵایەتی سەرمایەداری لەئەمریکاو ئەوروپاو جیهاندا دامەزراوەو دادەمەزرێت، ژیانی کۆمەڵێک لەئاستێکی زۆرباشی گوزەران و خۆشیدا دەبێت و ئاڕاستە دەگرێت و چینێکی فراوانی کۆمەڵگا رووبەڕووی دواکەوتوویی و نەداری و هەژاری و چەندین جۆری کۆیلایەتی و بێکاری و هەتککردنی ماف و کەسایەتیان دەبنەوە. دیسپلینی کارکردنی سەرمایەداری لەپێناو قازانج و سەرمایەی زیاتر لەبەهرەکێشانی هێزی کاری پڕۆلیتاریایە، رووبەڕووی بێکارکردن و هەژاری دەکرێن، هەر لەو کاتەدا جەنگی  ژیانی مەمرەو مەژییەی پڕۆلیتاریا لەگەڵ سەرمایەدار رۆژانە دەستپێدەکات، هەر ئەوکاتەی کەکرێکارێک یان کرێکارانی کارگەیەک هەڵوێستی دژ بەبردنی زیادەی کاریان و بێ بەهرەبوون لێی، کردەی رژانەسەر جادە دەگرنەبەر یان لەناو کارگەدا بەرامبەر بەخاوەن کار دەبزوێن، کاردانەوەی ئەو کارانەیە کەسروشتی پەیوەندی خاوەنکار بەرامبەر بەکرێکاران دەیگرنەبە ر. واتا هەر لەسەرەتای لەدایکبوونی نیزامی سەرمایەدارییەوە، ئەم دژە وەستاندنە هەبووەو بوونیشی دەبێت هەتا ئەم سیستەمە ئابوورییە بوونی هەبێت.

دەبێت ئەوەش بزانین کەکاتێک جەنگ لەنێوان دوو دەوڵەتی یەک فرماسێۆنی ئابووری کۆمەڵایەتی بۆ نمونە سەرمایەداریدا روودەدات جەنگێکی زۆر کۆنەپەرستانەیەو دژ بەبزووتنەوەی رزگاری پڕۆلیتاریایە. چونکە ئەم شەڕانە بۆ پاوانکردنی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری خۆیانە لەناوچەکەو جیهاندا، یان بەواتایەکی تر، کاتێک دوو بەرژەوەندی جیاوازی یەک چینی وەکو سەرمایەدار لەململانێدا دەبن، هەریەکەیان بۆ بڕین و بەدەستهێنانی قازانج و پاوانخوازی زیاترە بۆ خۆیان. بۆ دوو دەوڵەتیش هەروایە، بەڵام لەئاست و جیاوازییەک و بەجۆرێکی فراوانتر روودەدات. دەبێت ئەوەش رۆشن بێت کەناکۆکی جۆرێکی هێمنانە نییە لەشەڕ. بەڵکو ئەوە ناکۆکییە کەجەنگ دروستدەکات. واتا بەتەواوی لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کەناکۆکی جەنگ دەخوڵقێنێ و جەنگیش بەرئەنجامی بوونی ناکۆکییە. کاتێک ئیمپریالیزمی جیهانی دەیەوێت بەشێک لەدنیا پاوانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری خۆی بکات، واتا دەیەوێت بازاڕ بۆ کاڵاکانی دروستبکات یان زیاترو گەورەتر بکات.

واتا ئەو ناکۆکییە لەنێوان دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان یان دەوڵەتە زلهێزەکان و دەوڵەتە هەژارو ناپیشەسازییەکانی دنیادایە، ناکۆکیەکی جیاوازترە لەناکۆکی نێوان پڕۆلیتاریاو سەرمایەداران. واتا بۆ دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان دەسەڵاتی چەوسێنەرانەیان بەرقەرار دەکەن لەڕێگەی سیستەمی سیاسی و دامودەزگای پۆلیس و سەرکوتکردن و جەنگەکانیان .

بەهۆی ململانێ و خوێنڕشتنی دانیشتوانی سڤیلی ناوچە جیاوازەکان بۆ گۆڕینی جوگرافیای سیاسی ناوچەکان یان ململانێ بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی ناوچەکانی تری جیهان، جەنگ و کوشتارگا دەخوڵقێنن، ئەم جەنگانە جەنگی رەوای گۆڕینی سیستەمەکە نیە. شەڕی بەدەستهێنانی سوودو قازانجی زیاتری کۆمپانیاو دەوڵەتەکانیانە لەسەر ئاستی بازاڕی جیهانیدا. بەم پێیە جەنگەکان جیاوازن لەئامانج و ناوەڕۆکدا. لەکاتێکدا لەجەنگە ناڕەواکاندا پڕۆلیتاریا بەکاردەهێنرێت بۆ سوودو قازانجی سەرمایەداران، ئیتر ئەو جەنگە لەناوخۆی دەسەڵاتێکی سیاسی یەک دەوڵەتدا بێت، یان دوو دەوڵەت یان چەند دەوڵەتێک بگرێتەوە. لەزۆر جاریشدا بوون و دەبنە چەکی بەرگریکردن لەحزبە بۆرژوازیە جیاوازەکان لەشکڵداو بەرژەوەندیەکانیانی ئەوان دەبەنە پێشەوەو لەدژی خۆیان بەکاردەهێنرێت. وەک ئەوەی لەڕووەنداو عێراق و لەکیشوەرەکانی ئەفریقیاو ئەمریکای لاتین و.....هتد روویانداوەو روودەدەن. لەبەرئەوە جەنگی نێوان سنوورە جیاوازەکان جەنگی رەوای پڕۆلیتاریا نین، یان جەنگە ناوخۆییە کۆنەپەرستەکانی حزبە  بۆرژوازیە جیاوازەکانی یەک سنوور جەنگی رەوای پڕۆلیتاریا نین.

جەنگی ڕه وای پڕۆلیتاریا جەنگی له ناوبردنی ده سه ڵاتی سه رمایه دارانه، جەنگی له ناوبردنی چینی بۆرژوازی و سه رمایه دارانه. جەنگی ڕه وای کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریایە که تاقه زامنی ڕێگای بنه بڕکردنی هه موو پلەیەکی برسیەتی و کۆیلەیەتی و  جیاوازی ڕەگەزی و ڕەنگ و ماڵوێرانی و تراژیدیاکانی نیزامی سه رمایه داریه.

کاتێک باس لەگرنگی هووشیاری ده کرێت بۆ پڕۆلیتاریا له نیزامی سه رمایه داریدا ئه بێت ئەوەمان له بیرنه چێت که هووشیاری کۆمۆنیستانەی زانستیانەی پرۆلیتاریایە هەڵوێستی دروست و مێژوویی بەرجەستە دەکات بۆ نەمانی هەموو جۆرێکی چەوسانەوە ، و دژ به هەلومەرجی ماددی چەوسێنەرانەی سیستەمی سەرمایەداری جوڵەکانی ئاڕاستە دەکات. هووشیاری کۆمۆنیستانه یه که بەشێوەیەکی ڕێکخراوانەی دروست دژ به واقعی نیزامی سه رمایه داری ئه جووڵێته وه و گه شه به پراکتیک و تیۆری خۆی دەکات ، بۆ له ناوبردنی هه موو ئاسه وارێکی بیری کۆنه په رستی و چه وسانەوەو کاری به کرێ سیستەمە سیاسیەکەی .

واتا گرنگی ئەو هووشیاریه بۆ پڕۆلیتاریا ، لە خستنە سەرڕێگەی گۆڕانی مێژووی مرۆڤایه تیدایە ، له ناوچوونی چینه کان ئەو هووشیاریه که ئه توانێت ئاڕاستەیەکی دروست بدات بە ڕێگای گۆڕانی مێژوویی لەلایەن پڕۆلیتاریاوە ،ئەمەش ته نها له فه لسه فه ی زانستی مارکسیزم دایه، ته نها ئه و بیرو تێڕوانینەیە که ئه توانێت لەگۆڕنانی نیزامی سه رمایه داری بەمیتۆدێکی زانستی نیشان به پڕۆلیتاریا و مرۆڤایه تی بدات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێت ئەوە ڕوون بێت، لە هەمان کاتدا کە پڕۆلیتاریا ئەگەری هەڵگرتنی هووشیاری جیاواز له و هووشیاریەی هەیە که ئه توانێت گۆڕانکاری مێژوویی به خۆیه وه بگرێت. واتا ئه بێته ئه وه ی که هه ڵگری هووشیاریه ک  بێت که له گه ڵ سیسته می سه رمایه داری دا هاوکار و هاونه زەر بێت، واتا یه ک زەڕە  زیانی بۆ گیانی بۆگەن کردووی سه رمایه داری نابێت، ئه مه شیان جۆرێکی تره له هووشیاری بۆ پڕۆلیتاریا.واتا پڕۆلیتاریا هه ڵگری بیری دژه که ی خۆی ده بێت سوودمه ند ده بێت بۆ دژه که ی خۆی .

ئه گه ر بڕیار بێت ڕودانی جەنگ به نەبوونی هووشیاریه وه به ند بێت، ئه وا ده که وینه ئه و هه ڵه یه ی که نادیدەبین و نەتوانین درکی ڕوونمان هەبێت و ئه وه  نەبینین که سیسته می سه رمایه داری هووشیاری سەرانی سەرمایەداری و لۆبیەکانی دامەزراوەسەربازیەکانی ووڵاتانی بەرهەمهێنی چەکی سەربازی تێدا جەنگە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و جیهانیەکان دروست ده کات. له گه ڵ ئه وه شدا چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگاکان که هووشیاری سیاسیشیان نه بێت جۆرە جیاوازەکانی جەنگە هه نووکه یی و ڕۆژانه که ی پڕۆلیتاریا ده بێت. به ڵام هووشیاری بوونی سیاسیانە بۆ پڕۆلیتاریا مەرجی باشترکردن و هه ڵوێستگرتن و بەجێگەیاندنی ئەرکی مێژووی بۆ پڕۆلیتاریا دەسته به ر دەکات. هووشیاری و خه باتی سیاسی بۆ جەنگی چینایه تی پڕۆلیتاریا لەگەڵ سەرمایەداریدا،گرنگی و پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە .

کاتێک تێڕوانین و لێکدانەوەکان ده چێته سه ر ئه وه ی که گوایه نیزامی سه رمایه داری مماره سه ی سیاسی و ئابووری خۆی، به پێی ته کنیک و ته کنه لۆژیا بنیات ناوه. له گه ڵ ئه وه شدا دەوڵەت هه تا ته کنیک و تەکنۆلۆجیاشی نەشبێت نیزامی سەرمایەداری بە پێویستی بەڕێوەبردنەکانی کێشمەكێش و ململانێکانی کەلەناوخۆیدا هەیە ، پرۆسێسکردنێکی سیاسی و استبدادی خۆی هه یه بەڕێگا و تەکنیکە جیاوازجیاوازەکانی ، بۆ ژیاندنی سیسته مه که ی خۆی. واتا ئەتوانرێت پرۆسێسکردنێکی  سیاسی و ئابووری له نیزامی سه رمایه داریدا به وه وه به ندبکرێت که کاتێک ته کنیک وپێشکەوتن یان دواکەوتوویی له هه موو ڕوویه کیه وه هه یه . ئەمەش و به هه موو جۆرێک هاو سه نگه له گه ڵ گه شه ی ئابووری وه یان دواکه وتوویی ئابووری. واتا له هه موو سوچێکی ئه م جیهانه دا به ووڵاتانی پێشکه وتوو پاشکه وتووشه وه هه ریه که یان بە جۆرێک له سەرکوتی ئابووری و سیاسی و کۆمه ڵایه تی سیستەمەکانیان بەڕێوە دەبەن . هه ر هه مووشیان بە دەوڵەتانی پێشکەوتوو دواکەتوی لیبراڵی و عیلمانی و ئیسلامی و کریستیانی و جولەکە و بەناو سۆسیالیستی ، پەیڕەویان لە سیستەمی ئابووری لیبراڵی کردووەو دەکەن. واتا سیسته مه کان به پێی بوونی ئه و هه لومه رجه ی که لە ناوخۆی هەیەتی لەڕووی ئابووری و سیاسی و هزری و چینایەتیەوە، پرۆسێسی چەوساندنەوەی ئابووری و سیاسی و ڕەگەزی و ئاینی و مەزهەبی دەکات .

وه کو ئەوەی له ئه وروپای پێشکه وتووی سه نعه تی و ئه فریقای دواکه وتووی سه نعه تی و دەوڵەتە ئاینی و مەزهەبیەکانی سەرئاستی جیهان هەیە . هه ر جۆرێک له جووڵانەوەیەکی سیاسیانه ی چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگاکانیان هه بێت ئه وا به ره نگاری بوونه وه و  بەرهڵستکاریەکانیان لەگەڵیاندا، دەوڵەت جۆری تایبه ت به خۆیه وه ده گرێتەبەر. لە ئەوروپا و ئه فریقا و ئاسیا و هه موو گێتیشدا  هەمان دژەوەستان هەیە له به رامبه ر هەر داخوازییەک کە ببێتە هۆکاری کەمکردنەوەی دەسەڵات و قازانجی سەرمایەداران، ئەم دژوەستاندنانەی هەردوولایەنی دەسەڵات و کرێکاران و چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا لەبەرامبەر یەکتردا، جەنگی نێوانیانە و بەردەوامی هەیە و دەیبێت . ئەم جۆرە لە جەنگ ،ڕەوایەتی هەیە بۆ چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگاکان بەرامبەر بە چەوساندنەوەو برسیکردن و بێ مافی و بردنی بەهرەی هێزی کاری ئەوان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە. له گه ڵ هه موو ئەوانەشدا هێشتا سیستەمی سەرمایەداری تەواوی زانست و تەکنۆلۆجیای بەشداری پێنەکردووە لە بەرهەمهێناندا، لەبەرئەوەی بتوانێت باڵانسی پەیوەندی بەرهەمهێنان و بەکارهێنان و بەکاربردن ڕابگرێت . ئەمەش لەبەر خاتری بەردەوامی دان بە بەرهەم هێنان و قازانج دەیکات و کردوویەتی . بەڵگەی ناهاوسەنگی نێوان سەرخانی زانستی و پێشکەوتنی هزری و نێوان ژێرخانی ئابووری و پرۆسەی بەرهەمهێنان ، بوونی ئەو جیاوازیەیە کە سەرخانێکی زانستی پێشکەوتوو هەیەو بە تەواوی بەشداری پێ ناکرێت لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا ، بەخاتری ئەو باڵانسەی کە باسکراوە لە پێشتردا . ئەو هۆکارانەش ڕێگەی لە ئارام بوونی سیاسه ت و سیاسه تی ئابووری پێ نادات. بەردەوام لە جەنگە ڕۆژانەکانیدایە لەگەڵ چینەکانی تری خوارەوە، لە زۆرترین کاتیدا ئەم جەنگە ناوخۆییانەی دوو چینی پێکهێنەری کۆمەڵگای دەوڵەتەکان سیستەمی سیاسی و دەسەڵات دەیگوێزنەوە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆیان و دەیکەن بەجەنگی خاک و هەژموون و ئاین و مەزهەب و داگیرکاری و نیشتمانی و نەتەوەیی ، لەپێناوی کپکردنی کێشە بنەڕەتە کۆمەڵایەتیە ئابووریەکەی نێوان چینەکان . چوونکه بە هۆی هه موو ئه و کاریگەریە و کێشانه ی که نیزامی سه رمایه داری له ژێرخانه که ی و سه رخانه کەیه وه هەیەتی تەنگژەی سیاسی و ئابووری له گه ڵ خۆیدا هه ڵده گرێ. ڕووبه ڕووی زۆر کێشه و گۆڕینی شکڵی سیاسه ت و ئابووریه که شی ئه بێته وه. هه موو ئه و هۆکارانەی لە پێشتردا باسمان کرد ، و جموجۆڵی ناو هه ناوی سیستەمی سه رمایه داری لیبراڵی ڕێگه به ئارامی ئابووری و سیاسی نیزامی سه رمایه داری نادات. خاڵێک که زۆر گرنگه له پێشکه وتنی یان دەست بەسەرداگرتنی بازاڕی جیهانی ، له لایه ن ده وڵه ته گه وره ئیمپریالیسته کانه وه ، ئه ویش گۆڕینی پرۆسه ی چه ندایه تی بەرهەمهێنان بۆ پرۆسیسی چۆنایەتی بەرهەمهێنان بۆ ئه وه ی بتوانێت له ڕووی چه ندایه تیه وه به رهه م زیاتر به رهه م بهێنێت و زیاتر که لوپه له کانی له بازاڕی جیهانیدا ساغ بکاته وه . گۆڕینی چه ندایه تی بۆ چۆنایه تی له به رهه م هێناندا بۆ ئه وه یه که بتوانێت چه ندایه تیه کی زیاتر له بازاڕی جیهانیدا له که لوپه له کانی ساغ بکاته وه ، و پرۆسەی بەدەستهێنانی قازانج بەردەوامی پێبدات. که واته نابێت ئێمه ئه وانه به مجردی ببینین له کرداری به رهه م هێناندا، ئەگەر گۆڕانه کان ته نها له چه ندایه تیه وه بۆ چۆنایه تی ببوایه و هیچی تر ئه وا چه ندایه تی له به رهه م هێناندا زیادی نه ده کرد. واتا ئه گه ر بەرهه م هێنانی ئۆتۆمبێل ،یان جل وبەرگ به نموونه بهێنینه وه که هه ر ساڵه و جۆرێک له مۆدێلی نوێ به رهه م ده هێنرێت ، ئه بوایه چه ندایه تیه که که می بکردایه له به رهه م هێناندا له گه ڵ ئه وه شدا چه ندایه تیه که زیادی کردووه، بەهۆی بەکارهێنانی چۆنایه تیه کی نوێوە، واتا داواکاری له سه ر زیاد ده کات و زیاتر له بازاڕدا بەکاردەبرێت . هەموو ئەو جەنگانەی کە لە بەرهەمهێنانەوە بەرپا دەبن ، بە بەردەوامی دەبێتە هۆی جەنگ لە نێوان چینی بەرهەمهێن و خاوەن سەرمایە . لەبەر ئەوەی چینی بەرهەمهێن بەتەواوی و بو پێی بەدەستهاتووەکانی سەردەمەکەی خۆی کە خۆی بەرهەمی هێناوە ،دەستی ڕاناگات بە هەموو بەدەستهاتووەکان و پیویستیەکانی سەردەمەکەی ، ئەمەش نامۆبوونی بۆ بەرهمەکانی خۆی بۆ دروست دەکات .

کاتێک باس دێته سه ر ووڵاته دواکه وتووه کان له ڕووی پیشه سازیه وه ئه بێت بۆ هه موولایه ک ڕۆشن بێت ئه گه ر ووڵاته دواکه وتووه کان نه بن به بازاڕ ئه وا به ئیمپریالیست بوونی ووڵاته هه ره پێشکه وتووه کان بوونی نابێت. هه ر ئه وانیشن که دابه شکردنێکی کار به سه ر جیهاندا ده سه پێنن بۆ ئه وه ی که کاڵاکانیان به ڕێژه یه کی زۆر زۆر مۆڵ نه خوات یان بازرگانی که م تا زۆرێک نه مرێت ، تەنگژەی ئابووری بەرۆکیان پێنەگرێت یان هەر هیچ نەبێت تەنگژەکانیان کەمتر و کوورت ماوە بێت. که ئه بێته جێگای سوود و قازانجێکی زۆر بۆیان واتا که کاتێک کاڵایه ک به رهه م هێنرا ئه بێت بازاڕێکیش هه بێت. ئه م بازاڕانه له ناوخۆی خۆیاندا زۆر نابێته جێگای سوود و که ڵه که ی زۆری سه رمایه بۆیان وه ک له وه ی که له ڕێگه ی بازرگانیه وه ئه نێردرێت بۆ ئه و ووڵاتانه ی که دانیشتوان و بازاڕه که یان پێویستیان به که لوپه لی به رهه م هێنراو هه یه . که واتا ئه گه ر ووڵاته دواکه وتووه کان هه مان جۆری به رهه م هێنانی تێدابوایه و هه مان جۆری ته کنیک و پیشه سازی لە ووڵاته که یان بوونی تەواوی هەبوایه. ئه وا که متر پێویست به که لوپه لی به رهه م هێنراوی ئه و ووڵاتانەی دەرەوەی خۆی دەبوو ، ئه و کاتەش دەوڵەتانی ئیمپریالیست بوونیان نەدەبوو ، وه نه به م ڕێژه یه ش احتیکاراتی ئیمپریالیستی له سه ر ووڵاتانی ده ره وه ی خۆی ئه بێت و نه به م جۆره ش تەنها دەرهێنانی مادده خاوو کانزاکانی دەکرد بە پیشەی ئەو ووڵاتانەو شێواوی به رهه م هێنانیش نه ده بوو ، خۆشی بە بەرهەم هاتویی پێی نەدەفرۆشتنەوە، ئەمەش سەرچاوەیە بۆ ڕوودانی جەنگە ناوچەیی و جیهانیەکان .. بۆ نموونه له عێراقدا له زۆرێک له کانزا و مادده ی خاووی بۆ پیشه سازی و به رهه م هێنانی هه یه له وانه یه هیچ ووڵاتێک له ووووڵاته گه وره ئیمپریالیسته کان به چارەکی عێراق کانزا و مادده ی خاوی تیادا نه بێت. له گه ڵ ئه وه شدا به به رده وامی عێراق بازاڕێک بووه بۆ ساغ بوونه وه ی که لو په له به رهه م هێنراوه کانی دەرەوەی خۆی. دەست بەسەرداگرتنی بازرگانی لە لایەن ووڵاتە بەرهەمهێنەکانەوە ، لە پێناوی قازانج و کەڵەکەی سەرمایە و بەردەوام بوونی دەسەڵاتیانە ، ملکەچ کردنی ووڵاتانی تری دواکەوتووە بە سیاسەت و ئامەنجەکانیان ، ئەمانەش بەشێک لە جەنگی کۆنەپەرستی و ناڕەوای دەوڵەتەکانی لێدەکەوێتەوە .

کاتێک که جەنگەکان ڕوودەدەن لە نێوان دەوڵەتەکاندا ، پێش هه موو شتێک له هه موو سه رچاوه ئابووریه کانی بەرهەممێنان و شوێنەکانی نیشتەجێ بوون ئەدرێت و کاول دەکرێت، هەتا ئەگەر توانی  به رهه م هێنانێکی کەمیشی بۆ ناوخۆ هەبێت. ئەمەش جۆرێکی تره بۆ خۆشکردنی زیاتری جێگه و ڕێگه بۆ ساغ بوونه وه ی کاڵاکانیان . گۆڕانی بەرهەمهێنان لە چۆنایەتیەوە بۆ چەندایەتی یان بە پێچەوانەوە لە دەوڵەتەکاندا ناتوانێت کێشەکان و جەنگە بەردەوامەکانی ناوخۆی دەوڵەتەکان و چینەکانیان، یان جەنگی نێوان دەوڵەتەکان کۆتایی پێ بهێنێت . بۆنموونە هند که ووڵاتێکی به ناوبانگی جیهانی یه بۆ به رهه م هێنانی چا له گه ڵ ئه وه شدا دەشتاییه کی زۆریش و تەکنۆلۆجیای هه یه بۆ به رهه مهێنانی زۆرێک له مادده خۆراکیه کان. هێشتا برسێتی و بێ خانەولانەیی بەربینی بە زۆرێک لە دانیشتوانیەکەی گرتووە له هندا ، بێ جێگا و ڕێگای خێزانه کان و له سه ر جاده و کۆڵانان شه و ڕۆژ به سه ربردن و مناڵانی بێ سەرپەرشت و زۆران کاری تری ناڕەوا بووەتە سروشتی ژیانی زۆرێکی چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگاکەیان. ئەو جۆرە جیاوازیەی ژیان و گوزەرانی دانیشتوانەکانی هەموو دەوڵەتەکانی سەر ڕووی جیهانە بەبێ جیاوازی لە نێوان دەوڵەتانی پێشکەوتوو دواکەوتووەکەی ،تەنها ئەگەر جیاوازی لە ڕێژەکانیاندا هەبێت ئەگینا ئەوە سروشتی ژیان و جەنگە ناوخۆییەکانی نێوان چینەکانیانە.                 لێره وه ئه بێت بگه ڕێینه وه سه ر ئه وه ی جەنگەکان چۆن ڕوودەدات؟ یان چ جۆره شه ڕێک ڕووده دات؟

 ئه م جۆرانه له جەنگەکان که باسه که ی ئێمەی پێوە سەرقاڵە ، جەنگی نێوان دوو سنووری جیاوازی سەرچاوەگرتوو له یه ک به رژه وه ندی چینایه تیه که یه ک ئەوی تری ته واو ده کات. واتا کاتێک حیزبه بۆرژوازیەکان دەبێتە ئۆپۆزسیۆن له ووڵاتانی دواکه وتوودا هه ر یه که یان به جۆرێک سیاسه ت و به رژه وه ندیه کانی دەوڵه ته زلهێزەکانی ناوچەیی و جیهانی دەباتە پێشەوەو پابەندی سیاسەت و پلانە ئابووریەکانیان دەبن . زۆر جار له ڕێگه ی ئه و حیزبانه وه یه که ئه و ده وڵه ته ئیمپریالیستانه ده توانن به رژه وه ندی سیاسی و ئابووری خۆیان ببه نه پێشه وه، یان ئه و کاته ی که ڕژێمێک زیاتر پابه ند نابێت به به شێک له سیاسه ت و ئابووری ووڵاته  زلهیزەکان و بەرهەمهێنەوە.  ئەو جەنگە ئەخوڵقێنن بۆ حیزبەکان و ڕژێمەکانیان که بتوانێت باشتر بەرژەوەندیەکانیان بچێته پێشه وه، یان زیاتر سوود و قازانج بۆ خاوه نه کانیان به رنه پێشه وه. ئه مه ده بێته سروشتی زۆرێک له و شه ڕه ناوخۆیانه ی که ئێستا له دنیادا .

واتا جەنگی ناوخۆ له نێوان دوو حیزبی بۆرژوازی له یه ک ووڵاتدا نابێته ئه وه ی یه کێکیان شۆڕشگێڕه و ئه ویتریان کۆنه په رست، یه کێکیان ڕاسته و ئه ویتریان ناڕاست یه کێکیان میله ت دۆست و ئه ویتریان به کرێ گیراو. ئه وانه هه رهه موویان له لایەنە نەرێنیەکەی جەنگدان و گروپی جیاواز جیاوازی بەرژەوەندی پەرستی بۆرژوازین ودژ بە بەرژەوەندیەکانی چینەکانی خوارەوەن و ئەمان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن لە ململانێکانیاندا، گروپی دژن بۆ کرێکار و زه حمەت کێش. بۆ نموونه له عێراق و ئه فغانستاندا شه ڕ له نێوان دوو ته یاری مه زهه بی  و غه یره مه زهه بی یان لە نێوان عیلمانی و ئاینی ، یان لەنێوان دوو نەتەوەی جیاوازدا دا هیچ شتێک نی یه بێجگه له ناکۆکی له سه ربردنه پێشه وه ی سیاسه ت و بەرژەوەندی ئابووری ئه و ووڵاتانه ی که حیزبەکانیان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی ڕاگرتووە. ئه مه ش بەشێک لە جەنگە ناوخۆییە کۆنەپەرستی و ناڕەواکانی دەوڵەتەکانی ئێستایه.  سووتاندنی بێ به هایانه ی کرێکار و زه حمه ت کێشی ئه و ناوچانەیە، بێئەوەی جەنگی ئه وان بێت.

ڕاسته مۆنۆپۆڵکردن له سه ر به رهه م هێنان لە لایەن کۆمپانیایەک یان چەند کۆمپانیایەک له ووڵاتێکدا پێشبڕکێی سه ربه ست بۆ بازرگانانی ئه و ووڵاته ناهێڵێت، به ڵام ناکاته ئه وه ی که نه هێشتنی پێشبڕکێیه ببێته ئه وه ی که  بۆ قۆرخکارچیەکانیش وا بێت، واتا پێشبڕکێ ده مێنێت بۆ احتیکارچیه کانی ئه و ووڵاتانه ی که قۆرخکاری لە بازاڕی و به رهه م هێنانی ووڵاتێکی تر ده کەن .هەموو ئەو جەنگە ئابووریانەش لە پێناوی تێکشکاندنی سەرچاوەکانی تری داهات و قازانجە بە بەرژەوەندی خۆی. لەبەرئەوە جەنگە جیهانی و ناوچەییەکان مەبەست لێیان ئەو مۆنۆپۆڵیەیە و دابەشکردنەوەی ناوچەکانی جیهانە لە نێوان دەوڵەتە زلهێزەکان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازییەوە هێزیان هەیە، بە پۆزش هێنانەوەی جۆراو جۆری بەناو ڕزگاری نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی ....

کاتێک ئیمپریالیزم له گه ڵ ده وڵه تانی تری دنیادا هاوپه یمان ده بێت له سه ر بناغه ی چوونه پێشه وه ی زیاتری هه مووبه رژه وه ندیه کانیه تی. واتا ئه وان بۆ خۆیان هاوپه یمانن، به ڵام له سه ر بنەمای سوود و قازانج گه یاندن به یه کتری ، ئەگەر کاتێک که سوود و قازانجیان ئه خرێته به ر مه ترسیه وه له لایه ن هاوپه یمانه که ی خۆیه وه ئه وا به ره نگاریه ک له نێوانیاندا ڕوو ده دات وجمووجۆڵێکی دوژمنکاریانه ی دژ بەیەکتری بە ئه نجام ده گات ئه ویش زۆر جار له ڕێگه ی ڤیتۆ کردن و هەرەس هێنان به دەرکردنی بڕیارێکی سیاسی له دەزگاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە که بتوانێت به ر به سوود و قازانجی به رامبه ری بگرێت و بەسوودی خۆی بیشکێنێتەوە. به ڵێ ئه وان ئه وه نده به رگری له یه کتری ده که ن که کاتێک به شێک له جیهان ده گۆڕێت بۆ سیسته مێکی جیاوازی ئابووری  و کۆمه ڵایه تی خۆیان، هێشتا به و مانایه نیه، که ئه مان هاوپه یمانی تووندوتۆڵی یه کترین، له ناوه ڕۆکی ئه و هاوپه یمانێتی یه گه وره ترین ڕق و کینه ی به رژه وه ندیان له گه ڵ یه کتریدا هه یه.

 هووشیاری شۆڕشگێڕی کرێکاران ، هاوپشتی و هاوکاری بزووتنەوەی ئینتەرناسیۆنالیستی پێش ده خات نه ک به پێچه وانه وه چوونکه کاتێک کرێکارێکی هووشیار مامەڵه لەگەڵ سروشتی ئەو هەلومەرجە ده کات که جێگای  ژیان و ئاسودەیی بۆ ئه و تیایدا نەماوە، پێویستی هاوئاهه نگی و هاوکاری بزووتنه وه ی ئینته رناسیۆنالیستی پڕۆلیتاریای جیهان زۆر به ڕۆشنی ده بینێت و چالاکانه کاری جدی  بۆ دەکات. واتا بزووتنه وه ی ئینته رناسیۆنالیستی یه پرۆسیسی و پراکسیسی هاوئاهه نگ کردنی خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریا دەکات له دنیادا. دیفاع کردنه له یه ک چینی جیهانی که بە یەک بەرژەوەندی و یه ک ئاسۆی ڕوونی شۆڕشگێڕیەوه هەڵسوکەوت لەگەڵ هه موو دیارده و هەڵسوکەوتە چەوسێنەرانەکانی دژ بە چینی کرێکار و مرۆڤایەتی سیسته می سه رمایه داری بکات.

واتا کاتێک ئه م بزووتنه وه ئینته رناسیۆنالیستی یه پراکسیس ده کرێت که له ناو پڕۆلیتاریادا هووشیاری کۆمۆنیستی زانستی بوونی خۆی هەبێت. هەر ئەم هووشیاریەیە که ئه توانێت پرۆسیسی ئینته رناسیۆنالیستی پڕۆلیتاریای جیهانی بهێنێته پێشەوەو له هه موو مه یدانه کانی خه باتی چینایه تیدا کاریگه ری خۆی دابنێت. واتا هووشیاری بزووتنەوه ئینتەرناسیۆنالیستییەکه دروست دەکات دژی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەک و هەڵاوێردنێکی سیستەمی سەرمایەداری دەوەستێتەوە نە وەکو بە پێچه وانه وه. جەنگی دادوەرانە و درووست ئەو جەنگەیە لەم سەردەمەی سەرمایەداری لیبراڵیدا،دژی سیستەمەکەی دەکرێت لەلایەن چینی کرێکارەوە، گۆڕینی بە پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی ئابووری بێ چین ،نەوەکو ئەو جەنگانەی کە دەوڵەتەکان دەیکەن لە ژێر چەندان ناو و نیشان و بڕوبیانوی جیاوازجیاوازدا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار