کۆشکی سپی: هێڵی سوور بۆ ئیسرائیل دیاری ناکەین

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆشکی سپی رایگەیاند هیچ سنورێک بۆ ئیسرائیل دیاری ناکەن و هێڵی سووری بۆ دانانێن لە هێرشەکانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە لەکاتێکدا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ سەر غەززە فراوان کردووە. 

جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئیسرائیل و چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە رایگەیاند، "ئێمە هێڵی سوور بۆ ئیسرائیل دیاری ناکەین، هەر لە سەرەتاوە گفتوگۆمان لەگەڵ کردوون کە چۆن هێرشەکان دەکەن، نیگەرانییەکانمان نەشاردووەتەوە سەبارەت بە قوربانی مەدەنی و زیانی لاوەکی، هەروەها ئەو رێگەیەی هەڵیدەبژێرن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان، هاوڕێ بۆ ئەوەیە و ئێمەش هاوڕێین."

شەوی رابردوو ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد و رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەیان فراوان کردووە. بەیانی ئەمڕۆ سوپای وڵاتەکە رایگەیاند بە 100 فڕۆکە هێرشەکانی شەوی رابردوویان ئەنجامداوە. بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی فەڵەستین بۆردومانی شەوی رابردوو چڕترین بۆردومان بوو لەکاتی دەستپێکی شەڕەوە ئەمەش دوای ئەوەی کە بە تەواوی هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنیت لە غەززە پچڕان.

تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە حەوت هەزار فەڵەستینی کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار