ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بۆ رێکخراوە مرۆییەکانی ناو غەززە چالاک کرد
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس و مانگی دەستکردی ستارلینک، ئینتەرنێتی بۆ رێکخراوە مرۆییە دانپێدانراوەکان لە غەززە چالاک کرد.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە غەززە پجڕان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە ئیلۆن مەسک خاوەنداریەتی دەکات، بە چەندین هاشتاگ هەزارەها بەکارهێنەر داوای کاراکردنی مانگی دەستکردی ستاریلینکیان لە ئیلۆن مەسک کرد بۆ غەززە تا بتوانن بە بێ بەرامبەر ئینتەرنێت بەکاربهێنن.
بەهۆی پجڕانی ئینتەرنێتەوە چەندین رێکخراوی مرۆیی لە غەززە نەیاندەتوانی کارەکانیان بە باشی بەڕێوە بەرن و یارمەتی بریندارەکان بدەن و هاوکاری بگەیەنن بە ئاوارەکان.
دواجار ئیلۆن مەسک لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ستارلینک پشتگیری لە پەیوەندی گەیاندن دەکات بە رێکخراوە مرۆییە دانپێدانراوە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە."