مانگی سووری فەڵەستین: ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانی نەخۆشخانەی قودس دەکات

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مانگی سووری فەڵەستین ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئیسرائیل وێڕای هەڕەشەی بۆردومانی نەخۆشخانەی قودس لە غەززە، بەپەلە داوای چۆلکردنمان لێ دەکەن. و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت  نیگەرانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مانگی سووری فەڵەستین'دا هاتووە "هێزەکانی ئیسرائیل وێڕای هەڕەشەی بۆردومانی نەخۆشخانەی قودس لە غەززە، بەپەلە داوای چۆلکردنمان لێ دەکەن. لە بەیانییەوە دەوروبەری نەخۆشخانەکە بۆردومان دەکرێت".

سەرۆکی دەزگای تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکانییش تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسوس نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند،"ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، مەحاڵە نەخۆشخانەکانی پڕ لە نەخۆش چۆڵ بکرێن بەبێ ئەوەی ژیانیان بخاتە مەترسییەوە"

ئەم هەڕەشەیەی ئیسرائیل لە کاتێکدا دێت کە بەگوێرەی زانیارییەکان و وەزارەتی تەندروستی غەززە  ئیسرائیل چەندین نەخۆشخانەی گەمارۆدراوی کەرتی غەزەی بۆردومان کردووە کە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لەژێر هێرشی تونددایە و زیاتر لە هەشت هەزار کەسی کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

هاوکات فەڵەستینییەکان ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە تەقینەوەکەی 17 ی مانگی 10 لە نەخۆشخانەی ئەلئەهلی عەرەبی کە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 500 کەس و زۆربەیان ئاوارەی فەڵەستینییەکان بوون. ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە ڕۆڵی هەبێت لە تەقینەوەکەدا.

هەر لەم پەیوەندەدا ئاژانسی هەواڵی جەزیرە بڵاویکردەوە نەخۆشخانەی قودس لە ئێستادا چاودێری سەدان نەخۆشی بریندار دەکات، لەوانە ئەوانەی لە یەکەی چاودێری چڕدان و منداڵە تازە لەدایکبووەکان لە ئینکوبێتەرەکان. هەروەها نزیکەی 12 هەزار هاوڵاتی مەدەنی بەبێ چەک، کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، لە بینای نەخۆشخانەکەدا پەنابەر بوون.

 

 

 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار