هێزێكی مارێزنزی ئەمریکی بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست جوڵێندرا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزێکی مارێنزی ئەمریکی بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست بەرێدەکەون بەهۆی نیگەرانی دروستبوونی جەنگ و فراوانبووی شەڕ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن کە لە زاری دوو سەرچاوە وەەریگرتووە، یەکەی 26ی هێزی پیادەی مارێنزی ئەمریکی لەناوی کەشتی یو ئێس ئێس باتان هەن کە لە ئیستادا کەشتییەکە لە دەریای سووردایە. ئەو هێزە یەکێکە لە حەوت یەکەکەی هێزی مارێنزی ئەمریکا کە تەنها ژمارەی ئەو یەکەیە دوو هەزار و 400 سەربازە.
لە 15ی ئەم مانگە ئەمریکا ئەو هێزەی لەگەڵ کەشتییە جەنگییەکە نارد بۆ دەریای سپی ناوەراست و لە هەفتەی رابردوو گەیشتە کەناڵی سوێز لە میسر. بەپێی راپۆرتەکەی سی ئێن ئین، ئەم جێگۆڕکێیە بۆ ئەوەیە هێزە مارێنزەکە نزیک ببێتەوە لە لوبنان و فەڵەستین.
پێشتریش دوای دروستبوونی شەڕ لەنیوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ی ئەم مانگە، ئەمریکا دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری بەناوی یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر و یو ئیس ئێس جێڕالد فۆرد ناردە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست کە هەردووکیان توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 120 فڕۆکەی جەنگییان هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە واشنتن پێشتر داوای لە هاوڵاتییانی کرد سەردانی لوبنان نەکەن و ئەوانەشی لە وڵاتەکەدان بەزوویی بەجێی بهێڵن.