بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار بە درۆن بەئامانجگیرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

جارێکی تر هێرشکرایەسەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرە و چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن کە بە درۆن هێرشەکە کراوە. 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنی و حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە کە دوو درۆن بنکەی سەربازی عەین ئەسەدیان بە ئامانج گرتووە و بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. 

هاوکات گروپێکی بەناوی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" ئەجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە. لەماوەی 13 رۆژدا زیاتر لە 20 جار هێرشکراوەتەسەر بنکەکە.

لە دەستپێکی هێرشی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل، هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا زیادیکردووە و واشنتن هێزە نزیکەکانی ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکان، بەڵام تاران دەڵێت ئەو گروپانە بەخواستی خۆیان کار دەکەن و فەرمانیان لە حکومەتی ئێرانەوە وەرنەگرتووە.

ئەمریکا هۆشداریداوە کە ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی زیاتر بێت ئەوا وەڵامی دەبێت و لە چەند رۆژی رابردووشدا چەندین هێرشی ئاسمانی کردووەتەسەر هێزەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار