وتەبێژی کۆشکی سپی: پشتگیری لە راگەیاندنی ئاگربەست ناکەین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆشکی سپی داواکارییەکی جیهانی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە جەنگی ئیسرائیل-حەماس رەتکردەوە و دەڵێت، ئاگربەست "لە ئێستادا وەڵامە دروستەکە نییە."

جۆن کێربی، وتەبێژی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لە راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ناکات چونکە ئاگربەست "لەئێستادا وەڵامە دروستەکە نییە."

جۆن کێربی پیشنیاری راگرتنی شەڕی بەشێوەیەکی کاتی کرد "تا رێ بە هاوکاری مرۆیی بدرێت بەرەو غەززە."

ئەمە لەکاتێکدایە کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند بە راگەیاندنی ئاگربەست رازی نابێت بەهۆی ئەوەی وەک خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیل وایە و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی فشار لە حەماس دەکات بارمتەکان ئازاد ببن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار