ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاددەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگهیاند، وڵاتهكهی 300 سەربازی دیکە دەنێرێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به ئامانجی زیادکردنی توانای وەڵامدانەوەیان بۆ مهترسییهكان لە ناوچەکەدا.
پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ وڵاتەکەی 300 سەربازی دیکەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە.
وتیشی: ئەو سەربازانە ناچنە ئیسرائیل، ئامانجی ناردنی ئەو سەربازانەش، بۆ زیادکردنی توانای وەڵام دانەوەیانە لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم مانگەدا 27 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا.
سەرباز و بەڵێندەرە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە دوای هێرشە لەناکاوەکەی حەماس بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازانی ئیسرائیل لە 7ی ئهم مانگهدا زیاتر لە دەیان هێرشیان لهلایهن گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران كراوهتهسهر.
هەر لەوچوارچێوەیەدا كۆشكی سپی رایگەیاند، تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەمریكییەكان لە غەززە دەرباز بكەن و ئاماژەی بەوەشكرد لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 66 بارهەڵگر هاوكاری گەیشتووەتە غەززە.